هونه‌ر
٥ پڕ داھاتترین فیلمەکانی ھەفتە
SNN: 

فیلمی خەیاڵی زانستی " Glass" بووە سەرتۆپی فیلمە پڕ داھاتەکانی سینەما لەئەمریکای باکور و لەھەفتەی دووەمی یەک لەدوای یەکدا ١٩.١ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
فیلمەکە ھەریەک لە بروس ویلز و سمویل جاکسن و جیمس مکافوی و ئەنیا تایلەر رۆڵی پاڵەوان و ئێم نایت شیامالان کاری دەرھێنانی بۆ کردووە.
فیلمی "ئەپساید داون" پلەی دوەمی بەدەست ھێنا کەفیلمێکی کۆمیدییە و ١٢.٢ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
فیلمی ئەکوامان پلەی سێیەمی تۆمارکرد بەبەدەستھێنانی ٧.٤ ملیۆن دۆلار و لەپلەی چوارەم فیلمی "زە کید ھوو وود بی کینگ" دێت بەکۆکردنەوەی ٧.٣ ملیۆن دۆلار. 
ھاوکات فیلمی سپایدەرمان ئەنتو زە سپایدەر ڤێرس پلەی پێنجەمی بەدەستھێنا و ٦.١٥ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە کەفیلمێکی ئەنیمەیشنە.

7 مانگ پێشتر - Jan 28 2019 5:03PM
45682
بابه‌تی زیاتر