هونه‌ر
بڕی ئەو قازانجەی براوەکانی ئۆسکار دەستیان دەکەوێت
SNN: 

لەکۆتاییەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵدا ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەرێوەدەچێت و زۆرێک لەو کەسانەی لەبواری پیشەسازی سینەمادا کاردەکەن دەرفەتی بەدەستھێنانی ئەو خەڵاتەیان دەبێت کەبەیەکێک لەگرنگترین خەڵاتە جیھانییەکانی ئەم بوارە دادەنرێت. 
زیاتر لە سێ ھەزار پەیکەری رووپۆشکراو بەئاڵتون لەساڵی ١٩٢٩ ە کەیەکەم جاربوو ئاھەنگی ئۆسکار بەرێوەچوو کە"کاترین ھیبۆرن" یەکەم کەس بوو ئەو خەڵاتەی وەک باشترین خانمە ئەکتەر بەدەست ھێنا. 
لەساڵی ١٩٥٠ ەوە مەرج بو رێکخەرانی ئۆسکار  رێکەوتنێک ئیمزا بکەن کەھەرگیز خەڵاتەکە نەفرۆشن مەگەر ئەکادیمیاکە ١ دۆلاری پێ بدات.
لەساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردوودا ئەم بڕیارە گۆرا و ٢٥٠ دۆلاری کرد پاشان خەڵاتەکە ئیمزای خرایە سەر و نرخەکەی گەیشتە ھەزار دۆلار. 
سەرباری ئەوەش پەیکەری ئۆسکار کەفیلمی "جێنتڵمان ئەگریمێنت" بەدەستی ھێنا لە١٩٤٧ دا بڕی ٤٩٢ ھەزار دۆلاری بەدەستھێنا. 

7 مانگ پێشتر - Jan 29 2019 4:58PM
43342
بابه‌تی زیاتر