کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە دڵی پیاوەکەت مەشکێنە
SNN: 

پەیوەندیی ھاوسەرێتی زۆر جار بەقۆناغی بێزاری دا تێپەڕدەبێت بەھۆی سەرقاڵبونی ھاوسەران بەئەرکەکانی ژیانی رۆژانەوە ئەمەش مەترسیی لەسەر پەیوەندییەکە بەگشتی دروست دەکات، پێویستە ژن ھەوڵی پاراستنی پەیوەندیی ھاوسەرەکەی بدات لەرووخان لەرێی دڵخۆشکردنی بەردەوامییەوە و رێگری لەھەر گرفتێک کەدروست بێت.
وێبسایتی "کیلندی ئۆدەر"ی ئەلکترۆنی چەند رێنماییەکی داوەتە خانمان تا دڵی ھاوسەرەکانیان نەشکێنن: 
١. بەراوردی مەکە بەکەسی تر: بەراوردکردن ھەستی حەسودی و رق دروست دەکات، ھەرکەسە سیفەتێکی تەندروستی ودەروونی و جەستەیی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆیە پێویستە قبوڵی بکەیت کەچۆنە و چۆن بووە و ھەمووکات ھەوڵ بدە مەتحی سیفەتەکانی بکەیت. 
٢. نھێنییەکانی ئاشکرا مەکە: نھێنییەکانی ژیانی ھاوسەرێتی وەک کانگای پەیوەندییەکەیە و نابێ لەسنوری دیوارەکانی ماڵ بچێتە دەرەوە و بەدڵنیاییەوە ھاوسەرەکەت دڵخۆش نابێت ئەگەر زانیاریی و نھێنییەکانی لەدەمی خێزان و ھاورێکانی ببینێتەوە.
٣. ھەڵەکانی بیرمەخەرەوە و باس لەرابردوو مەکە لەگەڵ یەکەم ناکۆکیتاندا. 
٤. بەردەوام لۆمەی مەکە و لەتوانای خۆی زیاتری لێ داوا مەکە. 
٥. متمانەی پێ بدە و بەدووری بکە لەگومانی بێ بنەما، چونکە ئەمانەیە دەیگەیەنێتە ھەستکردن بەبێزاری و رادەکات لەدەستت.

7 مانگ پێشتر - Jan 29 2019 5:06PM
34727
بابه‌تی زیاتر