زانست
زانست
مەترسییەکانی خستنەکاری تۆڕی ٥G ...ھۆشداری دەدرێ
SNN: 

چالاکوانێکی یاسایی دیار ھۆشداری لەمەترسی خستنەکاری تۆڕەکانی ٥G دەدات بۆ ئینتەرنێت و ئاماژە بەمەترسییەکانی بۆ مرۆڤ دەدات.
"ئارسەر رۆبەرت فیرستینبێرگ"ی چالاکوان ئاماژە بەو کێشانە دەدات کەبەھۆی تیشکی کارۆموگناتیسی و کاریگەرییە نەرێنیەکانی لەسەر تەندروستی گشتی.
ئەو چالاکوانە رایگەیاندووە کەتیشکەکان زۆر خێرانو دەتوانن توشی مرۆڤ و ئاژەڵان بن و توشی شێرپەنجەی بکەن سەرباری گرفتی ھەستیاری کەھرۆموگناتیسی.
لەھەوڵێکی نوێشدا بۆ راگرتنی ئەو جۆرە پرۆژەیە لەجیھاندا، ئەو شارەزایە ٤٠ ھەزار واژووی کۆکردۆتەوە تا پێشکەشی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوی تەندروستی جیھانی بکات. 
ئاشکرایکردوە تۆڕی ٥G وەک تاقیکردنەوەیەکە لەسەر مرۆڤایەتی و ژینگە لەھەمان کاتدا و ئەمەش بەتاوان دادەنرێ بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، بەوپێیەی ھەستیاری لەبەرامبەر ئەم تۆڕانە توشی مەترسی مردن دەبێتەوە بەرێژەی ٥ بۆ ١٠ % بەتایبەت لەئەمریکادا. 

سەرچاوە: RT 

6 مانگ پێشتر - Feb 7 2019 9:22PM
45934
بابه‌تی زیاتر