ترافیک
بەڤیدیۆ: تۆیۆتا کۆرۆلای نوێ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای تۆیۆتا نمونەی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی لەجۆری Corolla ئاشکراکرد کەتایبەتە بەبازارەکانی ئاسیا و روسیا. 
ئەم ئۆتۆمبیلە لەسەر سەکۆی TNGA ی بنیات نراوە و چەندین گۆرانکاری ریشەیی تێداکراوە لەرووی دیزاینەوە بەبەراورد بەمۆدیلی سێ ساڵی رابردوو، کەتێیدا گۆڕانکاری لەشێوەی رووکاری پێشەوە و دواوەی کراوە لەگەڵ شێوەی لایتەکانی و تەکنیکی LED ی بۆ دانراوە.
لەناویشەوە شاشەیەکی تەچی ھەیە کە ١٠ ئینجە و شاشەیەکی تر لەبەردەم شۆفێردایە کە ٧ ئینجە و سوکانەکەی دوگمەی کۆنترۆڵکردنی مەڵتیمیدیا و وەڵامدانەوەی مۆبایلی ھەیە لەرێی بلوتوسەوە.
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە سستمی ئۆتۆماتیکی ھاوسەنگی رێرەوەکان و کامێرای پێشەوە و دواوەی ھەیە لەگەڵ مەکینەیەکی ١.٦ لتر بەگوڕی ١٢٢ ئەسپ و گێرێکی ئۆتۆماتیکی ٦ قۆناغی.

6 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 1:52PM
4780
بابه‌تی زیاتر