زانست
زانست
فریای ئیمەیڵەکانی Gmail بکەون
SNN: 

وادیارە کۆمپانیای گوگڵ تەنیا بەوەوە ناوەستێ کەئەپڵیکەیشنی Google + رابگرێت بەڵکو ئێستا خەریکە Google Inbox یش لەھەمان کاتدا رادەگرێت، کۆمپانیا ئەمریکییەکە رایگەیاندووە کەکۆتایی ساڵی رابردوو نیازی ھەبوە ئەمیش دابخات بەڵام وادەی دیاریکراوی نەبووە ئێستاش وا لەرێی کورتەنامەوە بەکارھێنەران ئاگادار دەکاتەوە کەگوگڵ ئینبۆکس دادەخات و لەماوەی ١٥ رۆژدا نامێنێت. 
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتە ئەمریکیەکانی بواری تەکنەلۆژیا، ئەم ئاگادارکردنەوەیە لینکێکی تێدایە بۆ زامنی بەردەوامی بەکارھێنەران لەسەر بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە، بەوپێیەی جی مەیڵ لەسەر مۆبایل، ئینبۆکسی تێدایە کەچەندین تایبەتمەندی گرنگی لەخۆگرتوە وەک Replay Smart و Smart Compose و Follow ups 
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە دووبارە گوگڵ ئینبۆکس دادەنێتەوە بەڵام بەشێوازێکی تر، و بڕیارە ئەمەش لە٢ ی نیسانەوە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

5 مانگ پێشتر - Mar 20 2019 12:17PM
56120
بابه‌تی زیاتر