ترافیک
کامێرای چاودێری لەناو ئۆتۆمبیلیشدا دادەنرێت
SNN: 

ڤۆڵڤۆ بەردەوامە لەھەوڵەکانی بۆ کۆتایی ھێنان بەرووداوەکانی ھاتوچۆ لەومیانەیەشدا رایگەیاندوە کەکامێرای چاودێری لەناو ئۆتۆمبیلەکاندا دادەنرێ بۆ چاودێری شۆفێران کاتێ سەرقاڵ دەبن و ئاگایان لەرێگاکە نامێنێت و تا بزانن ئایا مەینۆشی کردووە یان نا. 
بەپێی زانیارییەکانی پەیمانگەی سەلامەتی ھاتوچۆی رێگا خێراکان لەئەمریکا ٣٠% ھەموو حاڵەتەکانی مردن لەئەمریکا پەیوەندیدار بوە بەشۆفێرەکانەوە کەلەژێر کاریگەری کحولدا شۆفێرییان کردوە ڤۆڵڤۆش دەیەوێ بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێرییان بکات کەباشترینە بۆ رێگری لەم رووداوانە. 
سەرەتا ئاماژەی ئاگادارکردنەوە دەنێرێت بۆ شۆفێرەکە پاشان ئەگەر وەڵامی نەبوو ئۆتۆمبیلەکە خۆی خێرایی کەم دەکاتەوە و پارکی دەکات.
بڕیارە ئەم کامێرانە لەپاڵ سەکۆی SPA٢ لەسەرەتای ٢٠٢٠ دا لەڤۆڵڤۆدا بەردەست بکرێت. 
ھاوکات تایبەتمەندی کلیلی چاودێری بەردەست دەکات کەبوار دەدات بەشۆفێرەکە ئەوپەڕی خێرایی ئۆتۆمبیلەکە داخڵ بکات و دیاری بکات ئیتر ھەر کەسێکی تر لێی بخورێت لەو خێراییە تێناپەڕێت. 

gellerytitle

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Mar 22 2019 12:30PM
28936
بابه‌تی زیاتر