کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کات بەسەربردن لەگەڵ دایکان و باوکان تەمەنیان درێژ دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی ئەمریکی نوێ دەریخستوە کەکات بەسەربردن لەگەڵ باوکان و دایکاندا بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ھەستی تەنیایی و پاراستنیان لەھەر نەخۆشیەک کەرەنگە ببێتە ھۆی کۆتاییھێنان بەژیانیان. 
بەپێی توێژینەوەکە کەلەسەر ١٦٠٠ ھاوڵاتی ئەمریکی کراوە بۆماوەی ٦٠ ساڵ، دەرکەوتوە کە چارەکی بەشداربوان لەماوەی شەش ساڵدا کۆچی دواییان کردوە بەوپێیەی بەتەنیا ژیاون و ٥٠%شیان زیاتر ژیاون بەوپێیەی لەگەڵ کەسوکاریان ژیاون.
توێژینەوەکە دەڵێت ھەست کردن بەتەنیایی دەبێتە ھۆی دروستکردنی نەریتی خراپی تری وەک ئالودەبون و زۆر کێشانی جگەرە، توشبون بەقەڵەویی، و دواجار توشی نەخۆشی مەترسیداریان دەکات.
لەوبارەیەوە "رابرا مۆسکۆیتز" شارەزای کۆمەڵایەتی لەپزیشکی بەساڵاچوان بەرۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی راگەیاندووە بۆنەکان دەبنە باشترین دەرفەت بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ بەساڵاچواندا و ژیان لەنێو یەک خێزان و مامەڵەکردن لەگەڵ ھاورێیاندا ھۆکارێکی گرنگە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنیان.
ئەو پسپۆرە رێنمایی دەدات بەوەی پێویستە دەرفەت لەبۆنە و پشوەکانی کۆتایی ساڵ وەربگیرێت و لەگەڵ باوکان و دایکان بەسەری بەرن و چالاکی لەگەڵدا بکەن لەپێناو پاراستنیان لەھەستی تەنیایی کەرەنگە زیان بەتەندروستییان بگەیەنێت.

5 مانگ پێشتر - Mar 23 2019 12:44PM
26636
بابه‌تی زیاتر