زانست
زانست
ئایفۆن وەک ھواوی مۆبایلی تر شەحن دەکاتەوە
SNN: 
 
شارەزایان پێشبینی دەکەن کەمۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆن کەبڕیارە ساڵی ئایندە بڵاوبکرێتەوە، تایبەتمەندییەکی ناوازەی ھەبێ بۆ شەحنکردنەوە.
لەوبارەیەوە "مینگ چی کوپ" شیکاری بەرھەمەکانی ئەپڵ رایگەیاندوە ئایفۆنە نوێیەکەی ٢٠١٩ تایبەتمەندیی شەحنکردنەوەی بێ وایەر و پێچەوانەی دەبێ بۆ وەرگرتن و ناردنی شەحن بۆ مۆدیلی تر. 
ئەم تایبەتمەندییەی مۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆن وادەکات ھەر مۆدیلێکی تری ئایفۆن یان سەعاتی ئەپڵ و ھێدفۆنی ئەیرپۆد بارگاوی بکاتەوە. 
جێی باسە ئەم تایبەتمەندییەی ئایفۆن پێشتر لەمۆبایلی ھواوی "میت ٢٠ پرۆ"دا بەردەست بووە سەرباری سامسۆنگ گالاکسی ئێس ١٠ . 
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکە بڕیارە بەرھەمە نوێیەکەی ئەپڵ لەمانگی سێپتەمبەری ٢٠١٩ ئاشکرا بکرێت.

5 مانگ پێشتر - Mar 24 2019 10:18AM
46138
بابه‌تی زیاتر