ترافیک
مۆدیلی نوێی BMW بەرھەم دێت
SNN: 

کۆمپانیای BMW سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبیلێکی نوێ بۆ ناوچە سەخت و لێژاییەکان.
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە بە X٧ ناسراوە و بڕیارە مانگی ئایار بکەوێتە بازارەکانەوە.
ئۆتۆمبیلە نوێیەکان لەجۆری SUV یە و بنکەی تایەکانی ٣.١١ مەترە و عەتەرەکەی ٥.١٥ مەترە. 
ئۆتۆمبیلەکە لەناوەوەیدا زۆر فراوانە و کورسی بۆ ٧٧ کەس ھەیە لەسێ ریزدا و قەبارەی خەزنکردن لەنێو سندوقەکەیدا ٣٢٦ بۆ ٢١٢٠ لیترە.
ئۆتۆمبیلەکە مەکینەی بەنزین و گازی ھەیە و گوڕی ١٩٥ کیلۆوات بۆ ٢٦٥ ئەسپە و دوو مۆدیلی X٧-٣٠d و X٧-٥٠i ھەیە. 
سستمێکی فۆرویڵ درایڤ و گێڕێکی ئۆتۆماتیکی ھەشت خێرایی ھەیە لەگەڵ سستمی ئاراستەکردنی لەدواوەیدا.

5 مانگ پێشتر - Mar 24 2019 2:11PM
26434
بابه‌تی زیاتر