کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو ٥ سودەی خۆشویستنی پیاوی باڵاکورتتر ھەیەتی بۆ ژنان
SNN: 

کاتێ بابەتەکە پەیوەندی بەژوان و خۆشەویستیەوە دەبێ ئەوا رەنگە باڵا گرفتێک نەبێت بەڵام ژنان زیاتر حەز بەپیاوی باڵا بەرز دەکەن و پێیان وایە پیاوی باڵا کورتتر لەخۆیان کەمتر سەرنجراکێشە، بەڵام توێژینەوەکان پێچەوانەکەیان سەلماندووە و ئەم سودانەیان خستۆتەروو: 
پیاوی کورتەباڵا متمانەی زیاتر بەخۆیەتی: 
متمانەی زیاتر بەخۆیەتی و بەختەوەرە بەژوان بەستن لەگەڵ ھەر ژنێکی باڵا بەرزتر لەخۆیدا و ھەست بەنیگەرانی لەھەر پەیوەندییەک ناکات. 
بابەتی ناپاکی ھاوسەرێتی: 
پیاوانی کورتەباڵا دڵسۆزترن و بەپێی روپێویەکی وێبسایتی "ئەشلی مادیسن" پیاوانی باڵابەرز زیاتر ناپاکی ھاوسەرێتی دەکەن بەرێژەی دوو ھێندە. 
پەیوەندیی جەستەیی: 
لەباوەشگرتن و ماچ گۆرینەوە و پەیوەندیی بینراو و سێکسی بەلای ژنانەوە زیاتر لەگەڵ پیاوانی باڵا کورت بەپەسەندتر دەزانن.
ئاستی پابەند بوون: 
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی نیویۆرک پیاوانی باڵا بەرز لەتەمەنێکی پێشوەختدا ھاوسەرێتی دەکەن بەبەراورد بەکەسانی کورتەباڵا، بەڵام ئەوەش زانراوە پیاوانی باڵا کورتتر کەمتر توشی تەڵاق و جیابونەوە دەبن و ھاوسەرێتییان تا ھەتایە. 
بابەتی پێڵاو: 
ژوان و خۆشەویستی لەگەڵ پیاوی باڵا کورت چیتر گرفتی کڕینی پێڵاوی پاژنە بەرزت بۆ دروست ناکات و قاچەکانت تەواو پشوو دەدات.

5 مانگ پێشتر - Mar 24 2019 8:11PM
32851
بابه‌تی زیاتر