کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو ھەڵسوکەوتانەی پیاو کەژن نایەوێ پەیوەندی لەگەڵ ببەستێ
SNN: 

لەباری ئاساییدا ژنان ھەوڵی پەیوەندیی بەستن لەگەڵ پیاوان و ھاوسەرێتی دەکەن بەئامانجی بەدەستھێنانی سەقامگیری و ئارامی و بەختەوەریی بەڵام ھەندێ جار پیاوان ھەڵسوکەوتی نەرێنی دەکەن کەدەبێتە ھۆی بێزاری ئەو ژنەی دەیەوێ ھاوسەرێتی لەگەڵ بکات، لێرەدا وێبسایتی رۆژنامەی "ھافینگتۆن پۆست" پێنج ھەڵسوکەوتی پیاوانی خستۆتەروو کەوادەکات ھاوسەرەکەی لەدەستی رابکات. 
١. رەخنەگرتنی بەردەوام: دەزانرێ کەژنان حەزیان لەپیاھەڵدان و وەسفکردنە بۆیە ھەست بەتوڕەیی دەکات کاتێ رەخنەی لێ دەگیرێت و کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر ئایندەی پەیوەندییەکەیان. 
٢. مامەڵەکردنی پیاوان بەشێوەیەکی خۆخۆیی و خۆ خۆشویستن و ئەنانی بوون. 
٣. حەزی کۆنترۆڵکردنی پیاوان ئەگەر زۆر بەروونی رەنگ بداتەوە دەبێتە ھۆی بێزارکردنی ژنان
٤. نەبوونی پەیوەندیی بەردەوام و باسکردنی بابەتەکانی پەیوەست بەژیانی خێزانەوە وەک خێزان و پارە و دارایی و باسکردن لەشتی ھیچ 
٥. پێویستە پیاو ھەستی تایبەتی ھەبێ بۆ ئەو ژنەی دەیەوێ ھاوسەرێتی لەگەڵ بکات بەڵام ھەندێ پیاو دەبینیت کەمیزاجییە و ناجێگیرە ئەمەش وادەکات ژنان پاشەکشە بکەن و ھەست بەنائارامی بکەن .

5 مانگ پێشتر - Mar 25 2019 6:04PM
33909
بابه‌تی زیاتر