کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە متمانە بەخۆبوونت زیاتر دەبێت
SNN: 

تەندروستی دەروونی و مێشک بناغەیەکی گرنگە لەبنیاتی کەسایەتی بەھێز کەوادەکات خاوەنەکەی دەستکەوتی زیاتر بەدەست بھێنێت و بگاتە ئامانجەکانی.
وێبسایتی "ئەدیکتد تو سەکسێس" چەند رێنماییەکی لەوبارەیەوە خستۆتەروو بۆ زیاتر متمانە بەخۆبوون و بەدەستھێنانی سەرکەوتن لەژیاندا: 
١. بنیاتی متمانە بەخۆبوون: بۆیە چیرۆکی سەرکەوتنی کەسانی تر بخوێنەوە و دووربکەوەرەوە لەو کەسانەی توشی بێزاری بون . 
٢. واز لەنەریتە خراپەکان بھێنە و باوەڕت بەخۆت ھەبێ تا لەلایەنی ئەرێنییەوە متمانەت زیاتر بێت.
٣. ئاژەڵێکی ماڵی پەروەردە بکە تا ھەستی تەنیاییت نەھێڵێت و چالاکی جەستەییت زیاد بکات و ھەستی بەرپرسیارێتیت لا دروست بکات و دواجار متمانەت زیاتر بەخۆت بێت
٤. باشترکردنی روکار و جلوبەرگت و ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی و گرتنەبەری سستمی خۆراکی تەندروست و رێگری لەزیادبونی کێش ئەمەش متمانە بەخۆبون زیاتر دەکات 
٥. ھەوڵ بدە باش بخەویت تا متمانەت بەخۆت زیاتر بێت و ووزەی پێویستت ھەبێ بۆ ئەنجامدانی کاروباری رۆژانەت.

5 مانگ پێشتر - Mar 25 2019 6:29PM
32657
بابه‌تی زیاتر