زانست
زانست
ھاوشێوەی ئایفۆن بەرھەمھات
SNN: 

لەمیانی پێشبرکێیەکدا لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ و ھواوی، کۆمپانیای INOI نوێترین مۆبایلیی ھاوشێوەی ئایفۆنی ئاشکراکرد. 
مۆبایلە نوێیەکە بە INOI ٥X Lite ناسراوە و نرخی ١٠٠ دۆلار تێپەڕ ناکات و بەسستمی ئەندرۆید کاردەکات و تایبەتمەندییەکانی ھاوشێوەی ئایفۆنە.
مۆبایلەکە پرۆسێسەرێکی چوار ناوەکی و گرافیک کاردی کۆرتێکس ئەی ٧ ی ھەیە
رامی ١ بۆ ٢ گێگابایت ومیمۆری ٦ و ٨ گێگابایتە و دەکرێ مایکرۆ ئێس دی بۆ دابنرێت، شاشەکەی ٥.٥ ئینجە و دقەی QHD+ ە وبەشاشەی ٢.٥ دی داپۆشراوە و کامێرایی سەرەکی ١٣ مێگاپکسڵ و کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپکسڵە و باترییەکەی ٢٨٠٠ میلی ئەمپێرە.

5 مانگ پێشتر - Mar 25 2019 9:02PM
55953
بابه‌تی زیاتر