ترافیک
بەم ٧ رێگایە بزانە دەستکاری کیلۆمەتری ئۆتۆمبیلەکەت کراوە
SNN: 

دەستەی سەلامەتی لەسەر رێگا خێراکانی ئەمریکا  NHTSA کۆمەڵێک رێنمایی گرنگی بۆ دۆزینەوەی ھەر فێڵێک لەدەستکاریکردنی کیلۆمەتری ئۆتۆمبیلی بەکارھاتوودا خستۆتەروو.
بەپێی ئەو داتایانە بێت تەنیا لەئەمریکا ساڵانە ٤٥٠ ھەزار ئۆتۆمبیل دەستکاری گێچی کیلۆمەترەکەی دەکرێت.
بۆ پاراستنت لەو فێڵە، دەستەکە ٧ رێگای خستۆتەروو تا لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبیلی بەکارھاتوودا ئەگەری دەستکاریکردنی کیلۆمەترەکەی و کەم کردنەوەی بزانیت: لەوانەش: 
١. پشکنین: دەبێ گێچەکە لەنزیکەوە بپشکنیت بەر لەکڕینی ئۆتۆمبیلەکە بەتایبەت کاتێ ژمارەکان روون نەبێ و ئاسان نەخوێنرێتەوە ئەوا مانای وایە دەستکاریی کراوە. 
٢. ناوەندیی چاکسازی : ئەم سەنتەرانە بەئاسانی دەیدۆزنەوە بەپێوانە و بەراوردی ئەو ماوەیەی کەلەگێچەکەدا بڕیویەتی لەگەڵ ئەو ماوەیەی لەتۆماری ئۆتۆمبیلەکە و سێرڤسدا ھەیەتی. 
٣. دەتوانیت تەماشای ئەو کاغەزانە بکەیت کەبۆ ڕۆنگۆرین دانراوە و ماوە و کیلۆمەتری تێدا دەستنیشان کراوە کەئەمەش لەلای سوکان یان لەسەر جام و چێوەی دەرگاکان ھەیە یان لەسەر مەکینە. 
٤. ژمارەی گێچەکە: لەباری ئاساییدا ژمارەکان لەیەک ئاستدان و بەشێوەیەکی رێکن بەڵام ئەگەر تێبینیت کرد یەکێک یان زیاتر جیاوازی ھەیە ئەوا بزانە دەستکاری کراوە
٥. پشکنینی تایەکان: پشکنینی تایەکان بکە و تەماشای بکە دەبینیت و بەراوردی بکە ماوەی تێپەڕێنراو لەگەڵ قوڵایی تایەکاندا دیارە ئەگەر ھەرچۆنێک بێت.
٦. دۆسەی بەنزین و ئیستۆپەکان تەماشا بکە و بزانە لەحاڵەتێکدایە کەبگونجێت لەگەڵ ئەو ماوەیەی دیاری کراوە. 
٧. دەشتوانیت تێبینی کورسیەکان و کوشن و ژێر ئۆتۆمبیلەکە بکەیت بزانیت ئەو بڕە کیلۆمەترەی دەڵێ بڕیویەتی ئایا لەگەڵ ئەو دۆخەی ئۆتۆمبیلەکەدا دەگونجێت یان نا بەوەشدا بۆت دەردەکەوێت.

5 مانگ پێشتر - Mar 27 2019 2:26PM
26151
بابه‌تی زیاتر