زانست
زانست
سەعاتێکی نوێ ١ مانگ بێ شەحنکردنەوە کاردەکات
SNN: 

کۆمپانیای ھواوی لەمیانی دوایین پیشانگەیدا لەشاری پاریس نەوەی نوێی سەعاتەکانی ئاشکراکرد کەبە Watch GT ناسراوە و چەندین تایبەتمەندی ئاست بەرزی ھەیە. 
ئەم سەعاتە بەدوو نمونە ئاشکرا دەکرێت و ھەریەکەیان سستمێکی پرۆسێسەری دوانی ھەیە کەوادەکات یەک مانگ بەبێ شەحنکردنەوەی باترییەکەی کاربکات، ئەگەر سستمی GPS بەکاربھێنیت سەرباری تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی بێ وایەر. 

ئەم سەعاتانە تایبەتمەندیی بەرگەگرتنی تەڕبون و تۆز و خۆڵی ھەیە سەرباری تەکنیکی TruSeen ٣  بۆ چاودێری چالاکی دڵ بۆ ٢٤ سەعات، و تەکنیکی چالاکی جەستەیی و تەکنیکێک بۆ چاودێری ئاستی خەوتن و پێدانی ٢٠٠ رێنمایی بۆ رووبەرووبونەوەی بێزاری.
کۆپی Active ی ئەم سەعاتە وەرزشییە و بۆ چالاکی وەرزشییە و قایشی لاستیکی و شاشەی ئەمۆلیدە و بەتەچ کاردەکات و ١.٣٩ ئینجە. 

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Mar 27 2019 8:54PM
44506
بابه‌تی زیاتر