ترافیک
نیسان ناڤارای نوێ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای نیسان بەھێزترین مۆدیلی N Guard ی لەمۆدیلی ناڤارا بەرھەم ھێنا کەلەجۆری ئۆتۆمبیلەکانی پیک ئابە. 
مۆدیلە نوێیەکە تەنیا ٥٠ دانەی لێ بەرھەم دێت و بەشێوەیەک دروستکراوە کەژێر ئۆتۆمبیلەکە بەتەواوی بپارێزێت. 

نیسان گۆرانکاریی کردوە لەسەر ئاراستە و عەتەر و لاتەنیشتەکان بۆ ئەوەی بەکاربێت بۆ رێگا سەخت و لێژاییەکان سەرباری رەەنگکردنی بەرەنگی رەش کەزۆر تایبەتە. 

ئۆتۆمبیلەکە پشت بەمەکینەیەکی گاز دەبەستێت کە٢.٣ لیترە و توانای ١٤٠ کیلۆوات بۆ ١٩٠ ئەسپە و گێڕی ئۆتۆماتیکی ٧ خێرایی ھەیە، کۆمپانیا ژاپۆنییەکە ئاشکرایکردوە ئەم ئۆتۆمبیلە دەتوانێ ھەر بارھەڵگرێکی تر رابکێشێت کە ٣.٥ تۆن بێت. 

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Mar 28 2019 8:03PM
11934
بابه‌تی زیاتر