کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ژنان ساڵی ١٧ جار بیر لەوازھێنان لەکار دەکەنەوە
SNN: 

دەستەی ژمێریارانی ھونەری ئەمریکی توێژینەوەیەکی سەیریان لەبارەی ژنانەوە کردوە لەبارەی کارکردنەوە و چەند دەرەنجامێکی سەیریان دەست کەوتوە. 
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی "گود ھاوس گینک"ی ئەمریکی ژنان ساڵی ١٧ جار بیر لەجێھێشتنی کارەکەیان دەکەنەوە. 
دەرکەوت کەبیرکردنەوەی ژنان لەم بوارەدا تەنیا بۆ جێھێشتنی کارەکە نیە بەڵکو بۆ گۆڕینی بواری پیشەیی یە و ئەمەش ساڵانە توشی ژنان دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی "سپۆنتیک" توێژینەوەکە ٦٧١ بابەتی لەبارەی بونی ژنان لەشوێنی کاردا خستۆتەروو لەسەرەتای کارکردن تا رۆژی خانەنشین بوونیان کەئەمەش رەنگە پەیوەندیدار بێت بەھەستی نارازی بوونیان. 
توێژینەوەکە دەریخستوە کەژنان نزیکەی ١٣٠ ھەزار کیلۆمەتر دەبڕن لەمیانی کاری پیشەییاندا کەئەمەش ماوەیەکە سێ ھێندەی چێوەی زەوییە. 
توێژینەوەکە دەڵێت ژنان ھەفتەی ٣٢ سەعات کاردەکەن واتە ٦٦٨ سەعات لەساڵێک و ٧٨٣٩٦ سەعات لەھەموو ژیانی پیشەییاندا.

5 مانگ پێشتر - Mar 28 2019 9:01PM
9872
بابه‌تی زیاتر