کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەمانە ھۆکاری بێزاری ژیانی ھاوسەرێتین
SNN: 

ھەموان حەز بەبونی پەیوەندییەکی بەختەوەر دەکەین لەھاوسەرێتیدا بەڵام رەنگە پێشبینییەکانمان لەناکاو بگۆڕێت و بێزاری باڵی بەسەردا بکێشێت، لەوبارەیەوە دکتۆر خەلیل زیود راوێژکاری پەروەردەیی و خێزانی رایگەیاند ئەم بێزارییە شتێکی ئاساییە و دەبێ ھەموو کەسێک پێیدا تێپەڕبێت. 

وتیشی کە ٤ دەرچە ھەیە لێیەوە بێزاری دەچێتە ژیانی ھاوسەرێتییەوە: 
١. چاوەڕوانکردنی وەسفکردنت لەکەسی بەرامبەرەوە، ژنان خواردنێکی خۆش لێ دەنێن چاوەڕێن پیاوان مەدحی بکات و بەئیجابی باسی بکات. 
٢. لەدوای ھاوسەرێتی ژیان دەبێتە شتێکی رۆتینی 
٣. ماندووبونی مادیی 
٤. کەڵەکەبوونی کێشەکان و ناکۆکی ھاوسەران

بۆچوونی ھەڵە لەھاوسەرێتیدا: 
١. بەردەوامی ھاوسەرێتی مانای سەرکەوتنی نیە بەڵام دەبێ پارێزگاری لێ بکەیت 
٢. کەڵەکەبوونی ناکۆکییەکانی خێزان و پشتگوێ خستنی 
٣. ھاوسەرێتی پێشوەخت دەگاتە پەیوەندییەکی شکستخواروو
٤. گفتوگۆ و راشکاوانە قسەکردن لەکات بۆ کاتێکی تر
٥. سەرەتای ھاوسەرێتی سەرسامی باڵ بەسەر دۆخەکەدا دەکێشێت و رەنگە ھەردولا بناڵێنن بەدەست تینوێتی سۆزدارییەوە. 

بۆ شکاندنی ئەو بێزارییە لەژیانی ھاوسەرێتییدا پێویستە: 
١. نەبنە سێبەر بۆ یەکتری بەڵکو بوار بدەن بەئەنجامدانی شتی تایبەت بەھەر یەکە لەکەسایەتییەکان 
٢. بەبێ سوربون لەسەر شتەکان گفتوگۆ و کێشمەکێش لەسەر شتەکان بکەن 
٣. خۆئاشتکردنەوە لەگەڵ بێزاری وەک بەشێکی سروشتی ژیان و شتێک کەھەموان توشی دەبنەوە.

5 مانگ پێشتر - Mar 30 2019 12:50PM
15714
بابه‌تی زیاتر