کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
سودێکی دەست لەناودەستکردنی یەکتری ئاشکرابو
SNN: 

زۆربەی ھاورێ و خۆشەویستان پەرۆشن بۆ دەست لەناودەستکردنی یەکتر لەکاتی پێکەوەرۆشتن یان پیاسەکردن یان کات بەسەربردندا، ئەمەش ھەندێ کەس نازانێ چ سودێکی ھەیە بۆیە وێبسایتی Lifehack بەم جۆرە دەستنیشانی کردووە. 
١. کەمکردنەوەی ھەستکردن بەماندوێتی: دەست لەناودەست کردنی ھاورێ یان خۆشەویست دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئاستی ھۆرمۆنی ماندوێتی کەبەکۆرتیزۆل ناسراوە و دڵەراوکێ و فشاری دەروونی و جەستەیی کەم دەکاتەوە.
٢. بەھێزکردنی ھەستکردن بەخۆشەویستی و وابەستەبوون ئەمەش ھاندەری دەردانی ئۆکسیتۆسینە کەھۆرمۆنێکی بەرپرس لەھەستکردن بەخۆشەویستیی و بەھێزکردنی پەیوەندیی یەکە. 
٣. کەمکردنەوەی ھەستکردن بەئازار: تێکەڵکردنی دەست و دەست لەناودەستکردن ھەستی ئازار ناھێڵێت بەتایبەت ئەگەر دەستی خۆشەویست یان ھاورێیەکت بێت.
٤. ھەستکردن بەترس کەم دەکاتەوە: دەست تێکەڵکردن لەگەڵ ھاورێ و خۆشەویست یان کەسێکی نزیک ھاندەری رزگاربونە لەھەستی ترس ئەمەش لەرێی زیادتربونی دەردانی ئەدرینالین و کۆرتیزۆل لەھەموو شوێنێکی لەشەوە کەوادەکات مرۆڤ ھەست بەئارامی بکات.

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Mar 31 2019 5:05PM
34847
بابه‌تی زیاتر