کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو ٥ کەسەی نابێ کێشەخێزانییەکانتی پێ بڵێیت
SNN: 

پەیوەندیی ھاوسەرێتی بێ گرفت نیە و بەچەندین ھۆکار دروست دەبێت، ئەوەش وادەکات یەکێک لەلایەنەکانی پەیوەندییەکە راوێژ بەکەسی تر بکات بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە و گەیشتن بەچارەسەرێک بۆ رەزامەندی ھەردوولا. 
بەڵام ھەندێ جار داواکردنی راوێژ بەکەسێکی نەگونجاو کاریگەری پێچەوانەی ھەیە و دەبێتە ھۆی گەورەبونی کێشەکە، لەوبارەیەوە وێبسایتی "ئاول پرۆ داد" لیستی ئەو پێنج کەسەی ئاشکراکردوە کەنابێ لەگرفتەکانی ھاوسەرێتیدا راوێژیان پێ بکەیت. 
١. ئەندامانی خێزان و کەسە نزیکەکانت: ئەمەش بەتایبەت دایک و باوک کەئەگەر بابەتەکە پەیوەندی بەکور یان کچەکەیانەوە ھەبێ مامەڵەیان بابەتییانە و لایەنگرانەیە ئەمەش گرفتەکە گەورەتر دەکات. 
٢. کەسانی رەگەزی بەرامبەر: ئەمەش زیان بەپەیوەندیی ھاوسەرێتی دەگەیەنێت بەتایبەت ئەگەر ژن بۆ پیاوێکی تری باس بکات ئەمەش دەرفەتی پێ دەدات زیاتر سەرنجت بۆ لای خۆی رابکێشێت و سود لەکێشەکانت دەبینێت. 
٣. ئەو کەسانەی بۆچوونی نەرێنییان ھەیە لەبارەی ھاوسەرێتییەوە بەشێوەیەکی گشتی چونکە ئەمانە ھەوڵ دەدەن متمانەت پێ ھبێنن کەھاوسەرێتی سودی نیە و گرفت و کێشەکان گەورەتر دەکەن
٤. ئەو کەسانەی بیرۆکەی خراپیان ھەیە لەسەر ھاوسەرەکەت رەنگە جۆرە رێنماییەکت بکەن کەگرفتەکە زیاتر بکات . 
٥. ئەو کەسانەی گوێ بەھیچ نادەن و ھیچ لەبارەی خۆشەویستی و قوربانیدانەوە نازانن ئەمەش وادەکات گرفتەکان زیاتر بێت.

5 مانگ پێشتر - Apr 1 2019 5:28PM
35973
بابه‌تی زیاتر