ترافیک
تانکی بەنزین نابێ لەچەند کەمتری تێدابێت؟
SNN: 

 شارەزایانی بواری ئۆتۆمبیل ھۆشداری دەدەن لەتیانەمان و بەتاڵبونی سوتەمەنی ئۆتۆمبیل لەکاتی شۆفێریکردندا، و دەشڵێن دووبارە بونەوەی ئەم کارە زیان بەمەکینە دەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە وێبسایتی "دەیلی ئۆنلاین" رایگەیاندووە پێویستە تانکی سوتەمەنییەکە چارەکێکی تێدا مابێت بەر لەوەی دووبارە تێی بکەیتەوە.
راشیدەگەیەنن ئەگەر لەچارەک کەمتر بێت ئەوا دەبێتە ھۆی گرفتی مەترسیدار بۆ مەکینەکە و زیانی زۆری دەبێت، بابەتەکە وادەکات خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە توشی زیانی گرانبەھا و مەودا درێژ بێت کەپێویستە دواتر چاک بکرێت.
لەوبارەیەوە "ستیف سپالدینگ" شارەزای یانەی شاھانە بۆ ئۆتۆمبیل لەکوینزلاند لەئوسترالیا رایگەیاند دوو شێوازی مەترسی ھەیە یەکەمیان کەڵەکەبوونی مادە و پاشماوەکانە لەتانکی و بانزینەکە و ئەمەش لەفلتەرەکەدا کۆدەبێتەوە ئەمەش پێویستی بەھەندێ بابەتی چاکسازی ھەیە. 
ھاوکات گرفتی گەورەترینیش ئەوەیە کەفیتپەمپی بەنزینەکە خراپ دەبێ و چاککردنەوەی زۆری تێ دەچێت.
بەوپێیەی چاککردنیشی لەنێوانی (٥٠٠ بۆ ١٠٠٠) دۆلاری تێ دەچێت و رەنگە زیانەکە زۆر بێت و نەتوانرێ چاک بکرێتەوە، و جگە لەوەش پێویستی بەپارەی راکێشانیشی دەبێت. 
لەلایەکی ترەوە "رۆبەرت یۆنۆس" شارەزای سەندیکای شۆفێران و رێگاکانی نیشتمانی ئوسترالیی رایگەیاند ئۆتۆمبیلە کۆنەکان زوتتر سوتەمەنییان تێدا نامێنێت لەئۆتۆمبیلە تازەکان.
ئەو ئۆتۆمبیلانەش کەتانکی پۆڵایان ھەیە زیاتر توشی گرفت دەبن و ئاماژە بەوەش دەکەن کەئۆتۆمبیلە نوێیەکان تانکی پلاستیکی ھەیە کەزیانی پێ ناگات. 
یۆنۆس دەڵێت ئۆتۆمبیلە نوێیەکان لەباری ئاساییا ئاگادارکەرەوەیەکی ھەیە کەھۆشداری لەدابەزینی ئاستی سوتەمەنی دەدات لەتانکیەکەدا کاتێ دەگاتە ئاستێکی دیاریکراو.

5 مانگ پێشتر - Apr 3 2019 2:59PM
36207
بابه‌تی زیاتر