زانست
زانست
ئایفۆنی ھیندی بەرھەم دێت
SNN: 

ماوەی پێنج مانگی تر ماوە تا مۆدیلی نوێی ئایفۆن ٢٠١٩ بەرھەم بھێنرێت کەکۆمپانیای Foxconn ئەرکی کۆکردنەوە و بەستنی لەخۆدەگرێت لەکارگەکانی چین و تایواندا بەڵام بەھۆی ئەو گرفتانەی لەنێوانی حکومەتی چین و ئەمریکادا ھەیە دۆخەکە بۆ کۆمپانیای ئەپڵ سەخت بووە و باج زیادی کردوە و بۆ رێگری لەھەر داڕمانێک لەتۆڕی دابەشکردندیدا، ئەپڵ دەیەوێ پێگە پیشەسازییەکانی جۆراوجۆر بکات. 
بەپێی زانیاریی وێبسایتە تەکنەلۆژییەکان، کۆمپانیای Foxconn وەبەرھێنانی کردوە بەبڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئامادەکردنی کارگەیەک بۆ ھەموو مۆدیلەکانی ئایفۆن ٢٠١٩ لەھیند، ئەو کارگەیەش لەنزیک شاری Chennai دەبێت و ئامادەیە بۆ پرۆسەی بەرھەم ھێنان. 
بەپێی راپۆرتەکان کارگەکە ئامادەکاریی دەکات تا کۆپی ئەزمونیی ئایفۆن ئێکس و گرفتەکانی تاقی بکاتەوە، بەوپێیەی پێشتریش مۆدیلەکانی ئایفۆن ٦ ئێس و ئێس ئی و ٧ی تێدا بەستراوە، ئەمەش وادەکات مۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆن ٢٠١٩ ھەر لەھیند بەرھەم بێت.

5 مانگ پێشتر - Apr 3 2019 7:37PM
54408
بابه‌تی زیاتر