زانست
زانست
نۆکیا رکابەری سامسۆنگ دەکات
SNN: 

کۆمپانیای HMD Globalی خاوەنی مافی فرۆشتنی نۆکیا رایگەیاندووە کەدەستی کردوە بەفرۆشتنی مۆبایلی Nokia X٧١ کەرکابەری نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ دەکات. 
مۆبایلەکە لەپەیکەرێکی دروستکراو لەشوشە و دژە تەڕبون و تەپوتۆز پێک دێت.
شاشەیەکی ٦.٣٩ ئینجی ھەیە و دقەی فول ئێچ دی پڵەس ە و رووکاری پێشەوەی داپۆشیوە و کونێکی بچوکی ھەیە بۆ کامێرا وەک شاشەی مۆبایلی نوێی سامسۆنگ S١٠. 
پرۆسێسەرێکی ھەشت ناوەکی ھەیە لەجۆری کوالکۆم سناپدراگۆن ٦٦٠ . 
میمۆری ١٢٨ گێگابایتە و دەکرێ بکرێتە ١ تێرابایت بەبەکارھێنانی کاردی MicroSD. 
رامی ٦ گێگابایتەو کامێرای پێشەوەی ١٦ مێگاپکسڵ و تەکنیکی ناسینەوەی دەم و چاوی ھەیە و کامێرای سەرەکی ھەیە سێ ھاوێنەیی و ٤٨ بە ٨ بە ٥ مێگاپکسڵە. 
چپی NFC و وەرگری شەپۆلی رادیۆیی FM و سستمی GPS و پۆرتی ٣.٥ ملیمەتری ھەیە بۆ سەماعە لەگەڵ سستمی پەنجەمۆر و باتریی ٣٥٠٠ میلی ئەمپێر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تایبەتمەندیی بارگاویکردنی خێرا. 

4 مانگ پێشتر - Apr 4 2019 4:07PM
54927
بابه‌تی زیاتر