ترافیک
زیانێکی تاسەی قوڵی رێگاوبان بۆ تایەی ئۆتۆمبیل بزانە
SNN: 

تایە گرنگترین بەشی ئۆتۆمبیلە بۆ رۆیشتن و سەلامەتی، بەڵام زیاتر رووبەرووی گرفت دەبێتەوە بەھۆی زۆر لێکخشانی بەھۆکارە دەرەکییەکان جا ئەگەر ھۆکارەکەی ھەرچی بێت.
تایەکان توشی گرفتی زۆر دەبنەوە جا دەرکەوتنی باڵۆن یان ئاوسانی بێت کەدەبێتە ھۆی لاوازکردنی تایەکان و تێکدانی، ئەگەر بەم جۆرەی لێ ھات دەبێ یەکسەر بیگۆڕیت دەنا لەھەر ساتێکدا بێت دەتەقێت توشی مەترسی دەبیت.
ھۆکاری دروستبونی ئەم ئاوساوییە لەتایەکاندا دەگەرێتەوە بۆ چاڵ و چۆڵی و تاسەی رێگاکان، کاتێ بەخێرایی بەسەریدا تێدەپەڕیت و لێی دەدەیت و بەردەوام ئۆتۆمبیل دەخەیتە سەر شۆستە ئەوکات تایەکانت لاواز دەبێ و تایبەتمەندییەکانی لەدەست دەدات و لەم جۆرە ئاوساوییە دروست دەبێت بۆیە شارەزایان رێنمایی دەدەن یەکسەر تایەکان بگۆڕی تا لەکاتی رۆشتندا نەتەقێت و زیانی تر دروست نەکات. 

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Apr 5 2019 3:04PM
28373
بابه‌تی زیاتر