کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
گەربەنیازی ھاوسەرێتیت خۆت لەمانە بەدووربگرە
SNN: 

ھاوسەرێتی پێویستی بەراوێژی کەسانێکە کەشارەزایی تەواویان ھەبێ لەپەیوەندی ھاوسەرێتیدا و پەیڕەوی رێنماییەکانیان بکەیت، بۆ زانینی ھەندێ لەو رێنماییانە رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا" چەند رێنماییەکی خستۆتەروو کەدەبێ ھاوسەران خۆیانی لێ بەدووربگرن بەم جۆرە: 
١. بەخێراترین رێگا خێزان پێک بھێنیت و منداڵت ببێت : ئەمەش تەنیا بریارێکە پەیوەستە بەخۆت و ھاوسەرتەوە و پێویست ناکات پەلە بکەن تا باری زیاتر نەگرنە ئەستۆ کەبەتایبەت ئێوە بۆی ئامادە نین. 
٢. پێویستە ھیچ سنورێک نەبێ لەنێوانی ھاوسەر و ژنەکەیدا و واتە مەرج نیە پاسۆردی مۆبایلەکەی بزانیت یان زانیاریی تەواوی ئەکاونتی بانکیی یەکتری بزانن یان ناچار نین واتە بوار بەیەکتر بدەن.
٣. ژن بەرپرسە لەکاروباری ماڵ: ئەمەش وانیە و پەیوەندیی ھاوسەرێتی شتێکی ھاوبەشەکە لەنێوانتاندا بۆیە دەبێ پیاوانیش ئەرکەکە بگرنەئەستۆ. 
٤. پیاو تاکە بەرپرسە لەدابینکردنی پێداویستی خێزان: ئەمەش تایبەتمەندییەکی ھاوبەشە و ھاوسەران پێکەوە لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکەدان کەپێکەوە دەیگرنە بەر. 
٥. پەنابردن بۆ دایکان و باوکان بۆ چارەسەری گرفتەکانی ھاوسەرێتی: ئەمەش رەنگە ببێتە ھۆی تێکدانی پەیوەندییەکە و گەورەکردنی گرفتەکان.

5 مانگ پێشتر - Apr 7 2019 4:54PM
27493
بابه‌تی زیاتر