ترافیک
زیانی بەستنی تایەی بەکارھاتوو بۆ ئۆتۆمبیل بزانە
SNN: 

کڕینی تایەی بەکارھاتوو و بەستنی لەئۆتۆمبیلەکەت شتێکی ھەڵەیە و پسپۆڕان دەڵێن مەترسی ھەیە بۆ خۆت و ئۆتۆمبیلەکەت بەوپێیەی ئەم چوار تایەیە تاکە پێکھاتەن کەبەردەوام بەر زەویی دەکەون و ئەگەر بەھێزترین و بەرزترین ئاستی سەلامەتی نوێت ھەبێ سودی نابێ ئەگەر تایەکانت گرفتیان ھەبێت.
لەبابەتە مەترسیدارەکانی پەیوەندیدار بەکڕینی تایەی بەکارھاتووەوە ئەوەیە کەمێژووی ئەم تایانە زۆر کات روون نیە و رەنگە بەباشی چاکسازی تێدانەکرابێت و رێک نەخرابێ و بڵانس نەکرابێت، تۆ بڵێی چاڵ و چۆڵی شەقامەکان بگرێت چونکە رەنگە نەتوانیت حاڵەتی راستەقینەی تایەی بەکارھاتوو دیاری بکەیت. 
لەخاڵەکانی تر بابەتی تەمەنی تایەکەیە ئەگەر تایەکەش شێوەی باش و چاک بێت بەڵام تەمەنی ئەوپەڕی تایەکان ١٠ ساڵە و ئەگەر ئەوەندەی تێپەڕاند ئەوا گۆرینی پێویستە بۆ رێگری لەتێکچونی ژینگە بەھۆیەوە. 
دواجار تەکنەلۆژیا لەپێشکەوتنی بەردەوامدایە بۆیە کڕینی تایەی نوێ باشترینە بۆ زامنی سەلامەتی باشتر بۆ ئۆتۆمبیلەکەت، ئەوەش گرنگە کەچەندە ئۆتۆمبیلەکە سستمی سەلامەتی پێشکەوتوی تێدا بەردەست بێت لەئیستۆپی ئۆتۆماتیکی رەنگە ھیچ سودێکی ئەوتۆی نەبێ مادام تایەی باشی نیە. 

4 مانگ پێشتر - Apr 9 2019 9:02PM
36575
بابه‌تی زیاتر