کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەمانەدا بزانە بەنیازی ھاوسەرێتی نیە
SNN: 

تۆ بڵێی خۆشی بوێم یان نا؟ ئەمە گەورەترین ئاستەنگە کەرووبەرووی کچان دەبێتەوە کاتێ پەیوەندی سۆزداری درێژخایەن دەبەستن بەبێ ئەوەی پیاوەکە ھیچ پابەندبونێکی جدی بەرامبەر بگرێتەبەر، ئەم ئاماژانە دەریدەخات کەراستی ھەستەکانی چۆنە بۆت: 
١. لەئێستادا دەژی و ھەرگیز باسی ئایندە ناکات: ھەمو پەیوەندییەکی سۆزداری ئەوە لەخۆدەگرێت کەکەسەکان خەون بەبەدەستھێنانی ژیانێکی سەقامگیرەوە ببینن بەڵام کەکەسەکان باسی ئایندە نەکەن دەریدەخات کەنایانەوێ پەیوەندییەکە بەھاوسەرێتی کۆتایی بێت.
٢. کێشەکانی پەیوەست بەپەیوەندییەکە چارەسەر ناکات: ھەرکات توشی گرفت وناکۆکی دەبن گوێی پێ نادات و ھەوڵی چارەسەری نادات 
٣. خۆی بەدوور دەگرێت لەباسکردنی بابەتەکانی ھاوسەرێتی بەوپێیەی جدی نیە بۆ پرۆسەک
٤. رەنگە ژیانێکی خۆش و بەختەوەرتان ھەبێ و ھەموو شتێک بەدڵی ئەو بکەیت بەڵام ھەست دەکەیت ماوەی سۆزداری نێوانتان زۆرە 
٥. کاتێ چاوی پێت دەکەوێت کەبواری ھەبێ و بەپێی کاتی خۆیەتی: ھەمووو بڕیارەکان بەخواستی خۆی دەدات و نان خواردنو چاوپێکەوتنی ھاورێیان و پشوودان بەخواستی خۆیەتی ئەمانەش ئاماژەیەکن کەئەو کەسە گرنگیت پێ نادات و بیری لای ھاوسەرێتیکردن نیە لەگەڵ تۆدا
٦. ھەرگیز داوای لێبوردن ناکات لەکاتی لەیادکردنی رووداوە گرنگەکاندا: لەبیرکردنی بەروارە گرنگەکان و داوای لێبوردن نەکردن لەمانەدا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کەسەکە نایەوێ ھاوسەرێتیت لەگەڵ بکات و پەیوەندییەکەی بەجدی نەگرتووە دیارە تۆی بەکەسێکی گرنگی ژیانی خۆی نەزانیوە.

4 مانگ پێشتر - Apr 16 2019 11:30AM
29816
بابه‌تی زیاتر