ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم ھۆیە دەبێ ٢ رۆژ جارێک قژت بیشۆیت
SNN: 

شارەزایەکیی جوانکاری بریتانی رایگەیاندووە دەبێ لانیکەم دوو رۆژ جارێک قژ بشۆرێت و لەوە زیاتر نەبێ. 
جولیان فاریل شارەزای جوانکاری بریتانی رایگەیاندووە کەشتنی قژ نابێ ھەفتەی ٣ جار زیاتر بێ بۆ پاراستن لەمەترسیەکانی بەکارھێنانی ئاو و شامپۆ. 
فاریل دەڵێ بەکارھێنانی شامپۆ بەشێوەەیکی رۆژانە دەبێتە ھۆی نەھێشتنی زەیتە سروشتییەکان و قژ وشک و تەنک دەکاتەوە. 
فاریل ئاماژە بەوە دەکات کەشارەزایان رێنمایی دەدەن ھەموو ٢ یان سێ رۆژ قژ بشۆرێت و کاتێ قژ توشی گرفت دەبێتەوە نابێ ھەفتەی ١ جار زیاتر بشۆرێت.
ئەوانەشی کەوەرزش دەکەن و ئارەقەی زۆر دەکەنەوە دەبێ قژ بەئاو بشۆن و ھەموو رۆژێ شامپۆ بەکارنەھێنن.
لەلایەکی ترەوە "جینی چۆ"ی شارەزای جوانکاری رێنمایی دەدات بەبەکارھێنانی شامپۆی گونجاو بەپێی جۆری قژەکە جا ئەگەر شێدارکەر بێت یان بۆ چاککردنی گرفتی قژ بێت .

4 مانگ پێشتر - Apr 17 2019 9:05AM
30786
بابه‌تی زیاتر