کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە خۆت لەخۆشەویستی کوێرانە بەدووربگرە
SNN: 

خۆشەویستی کوێرانە یەکێکە لەو گرفتانەی کەرووبەرووی مرۆڤ دەبێتەوە لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ھاوسەری ژیاندا ئەمەش وادەکات کەسی بەرامبەر لەدەستی رابکات. 
ئەمەش نەریتێکی زیانبەخشە و پەیوەندییەکەیان تێک دەدات ، لێرەدا وێبسایتی "لایف ھاک" چەند ھەنگاوێکی بۆ چارەسەری دۆخەکەو ھێوربونەوە خستۆتەروو: 
١. کێشەکەت دەستنیشان بکە تا بتوانیت بەھەنگاوی متمانەپێکراو و سەرکەوتوو بەرێوەبرۆیت 
٢. فێری جیاوازی نێوان خۆشەویستی راستەقینە ودروستکراو ببە: خۆشەویستی راستەقینە ھەستێکی سروشتیە بەبێ زیادە و کەم دروست دەبێ و خۆشەویستی دەستکرد شتێکە کەسەکە خۆی لەمێشکی خۆیەوە دروستی دەکات و دەیگۆڕێ بۆ کەسێکی نائاسیی. 
٣. بزانە بەم جۆرە خۆشەویستی کردن دەبێتە ھۆی دروستبونی پەیوەندی نا تەندروست. 
٤. لەبۆچوونی کەسێکی ترەوە لەپەیوەندییەکە بڕوانە و ھەوڵ بدە ھەستی راستەقینە بناسیت 
٥. بیربکەرەوە لەدەرەنجامەکانی و مەترسیەکانی کەدواجار توشی ماندوێتی و ئازار دەبیتەوە . 
٦. ھەوڵ بدە شێوازێکی ئارام و ئیسراحەت بگریتە بەر تا ھەستەکانت باڵ بەسەر پەیوەندییەکەدا نەکێشێ و بیکاتە پەیوەندییەکی ناھاوسەنگ 
٧. بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵ ھاورێ و خێزانەکەتدا 
٨. چاودێریکردن و بەردەوامی لەھەندێ لەو چالاکییانەی کەحەزت لێیەتی. 

4 مانگ پێشتر - Apr 17 2019 9:16AM
29412
بابه‌تی زیاتر