ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لیمۆ توشی شەقیقەت دەکات
SNN: 

کاریگەرە لاوەکییەکانی زیانی شەربەتی لیمۆ بەھۆی زۆر خواردنەوەوەیەتی بەوپێیەی ترشەکانی ناو لیمۆ دەبێتە ھۆی داخورانی مینای دان و زیادبونی برینی دەم و شەقیقە. 

بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی Curejoy زۆر خواردنی لیمۆ زیانی ھەیە لەوانە: 
زیادتر بونی نیشانەکانی دڵەکزێ و درەنگ سارێژبونی قورحەی گەدە و بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سیەوە دەبینیت گەدە بێزار دەکات و بەوپێیەش ئاوی لیمۆی سروشتی میزت زۆر پێ دەکات رەنگە ئاو زۆر لەدەست بدەیت 
لیمۆ میوەیەکی ترشیە کەپلەی ترشێتی بەرزە، ترشی ئسکۆربیک و ڤیتامین سی و ستریک ئەسیدەوە ٨%ی کێشی میوەکە بەوشکی پێک دەھێنێت.
باشترە رۆژانە زیاتر لە ٢ لیمۆ یان ٣ کوپ ئاوی لیمۆ نەخورێتەوە چونکە کاریگەرییە لاوەکییەکانی توشی گرفتی ددان و پوکت دەکات
 بەوپێیەی لیمۆ پێکھاتەی ترشی تەواوە وکاریگەری بەھێزی ھەیە لەسەر شیکاری ددان بۆیە ئاوەکەی روون بکەرەوە.

زیانەکانی:
١. رەشبونەوەی ددان 
٢. زیاتربونی برینی ناودەم و توشبون بەھەستیاری خۆراکی و مزرەمەنییەکان.

4 مانگ پێشتر - Apr 17 2019 9:23AM
31216
بابه‌تی زیاتر