ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پێکھاتەیەک لەماڵدا دەتپارێزێ لەلەدەستدانی ھەستی بیستن
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی "سۆل"ی پایتەختی کۆریای باشور گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کەخواردنی شۆکلاتە بەسوودە بۆ باشترکردنی میزاج و ئەمەش دەتپارێزێ لەلەدەستدانی ھەستی بیستن لەقۆناغی ناوەندی تەمەندا. 
توێژینەوەکە دەریخست کەمادەی پۆلیفینۆڵ لەکاکاودا رۆڵی دژە ھەوکردنی ھەیە و دەتپارێزێت لەتێکچونی بیستن، دەریشیخستوە کەلەدەستدانی ئەو ھەستە لەنێو ئەو کەسانەی کەتەمەنیان لەنێوانی ٤٠ بۆ ٦٤ ساڵدایە و لەوانەش کەمترە کەشۆکلاتە بەرێژەیەکی سنوردار دەخۆن. 
رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی ئاشکرایکردووە خواردنی شۆکلاتە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەپاراستنی گوێیەکان لەتێکدانی ھەستی بیستن. 
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئەوانەی شۆکلاتیان خواردووە بەشێوەیەکی رێک رێژەکەی ٢٦.٨% باشتر بووە لەچاو ئەوانەی نایخۆن.

4 مانگ پێشتر - Apr 18 2019 5:22PM
35220
بابه‌تی زیاتر