ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
شۆفان کۆلیسترۆڵی خوێن باش دەکات
SNN: 

شۆفان ژەمێکی تەندروستی بەیانیان پێک دەھێنێت و چەندین سودی تەندروستی ھەیە و رەگەزی خۆراکی تێدایە، بەپێی زانیارییەکان وێبسایتی Medical News Today شۆفان ئەم سودانەی ھەیە: 
دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسان: بەھۆی بونی پێکھاتەی پۆلیفینۆڵ کەپێکھاتەی رووەکی دەوڵەمەندە بەئەفینانسرامید کەجۆرێک دژە ئۆکسانە کەلەناو شۆفاندایە و ھاوکارە لەزیاتربونی بەرھەمھێنانی ترشی نیتریک، باشترکردنی دەرچونی خوێن، سنوردارکردنی ھەوکردن و خوران. 
دابەزاندنی رێژەی شەکر لەخوێندا: 
شۆفان جۆرێک ریشاڵی تێدایە کەبە "بیتاگلوکان" ناسراوە کەوەڵامدانەوەی لەش لەئەنسۆلین باشتر دەکات و رێژەی شەکر لەخوێندا دادەبەزێنێت.
ڤیتامین و رەگەزی باش بۆ لەش دابین دەکات: 
ئاستی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا باش دەکات بەھۆی بونی بیتا گلوکانەوە، ئەگەر رۆژانە ٣ گرامی لێ بخورێت 
باشترکردنی رێژەی بەکتریای بەسود لەکۆئەندامی ھەرسدا 
دابەزاندنی کێش بەھۆی بونی ریشاڵی خۆراکییەوە 
سنوردارکردنی مەترسی توشبون بەرەبوو. 
کەمکردنەوەی قەبزی و گرفتەکانی ھەرس.

4 مانگ پێشتر - Apr 19 2019 3:19PM
28115
بابه‌تی زیاتر