ترافیک
بەم جۆرە پاشماوەی چیمەنتۆ لەئۆتۆمبیلەکەت بکەرەوە
SNN: 

لەبابەتە بێزارکەرەکان بۆ شۆفێر لەکاتی پارککردنی ئۆتۆمبیلەکەیدا، رژانی پاشماوە و دڵۆپەی چیمەنتۆیە بەسەر شوشە و بۆیەی ئۆتۆمبیلدا، کەئەمەش رەنگە سەخت بێت لێکردنەوەی و ببێتە ھۆی تێکدانی بۆیاخەکە ئەگەر بتەوێ لێی بکەیتەوە. 
باشترین رێگا بۆ لێکردنەوەی چیمەنتۆکە بەبێ ئەوەی زیان بەئۆتۆمبیلەکە بگەیەنێت ئەمانەی خوارەوەیە: 
١. ئەگەر چیمەنتۆکە ھێشتا وشک نەببۆوە، ھەوڵ بدە بەخاولیەک وشکی بکەیتەوە
٢. ئەگەر وشک بوو، ھەوڵ بدە بڕێکی ھاوسەنگ لەسرکە و ئاو تێکەڵ بکەیت و بیخەیتە بوتڵێکی پرژاندنەوە و بیکە بەسەر چیمەنتۆکە و با ١٠ دەقیقە جێی بھێڵە پێوەی پاشان بەخاولیەکە بیسڕە
٣. ئەگەر ھێشتا پێوەی مایەوە بڕێکی سر سرکە بکەرە سەر خاولییەکە و بیدە لەشوێنی پەڵەکە و با نیو سەعات پێوەی بێت، پاشان ھەر چەند دەقیقەیەک بڕێکی تری لێ بدە و بەم جۆرە بەخاولییەکە بیسڕە.
٤. پاشان ئۆتۆمبیلەکە و شوێنی چیمەنتۆکە بشۆ و دوای ئەوە ھەوڵ بدە ئەو شوێنە پۆلیشێکی کەم بکەیت تا درەوشانەوەی لەدەست نەدات

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 3:10PM
26569
بابه‌تی زیاتر