ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٩ سودی خواردنی قەیسی بۆ منداڵ
SNN: 

قەیسی یەکێکە لەمیوە بەتام و خۆشەکان و گرنگەکان بۆ گەشەی منداڵ، جیادەکرێتەوە بەپێکھاتە دەوڵەمەندەکەی بەرەگەزە خۆراکیی و ڤیتامینەکان و ریشاڵی پێویست بۆ لەش، لێرەدا دکتۆر "ڤیڤیان محمد وھبی" پسپۆری بواری خۆراکی و چارەسەر و قەڵەویی سودەکانی خواردنی قەیسی بۆ منداڵ دەخاتەڕوو.
١. دەوڵەمەندە بەریشاڵ وەک پەکتین و سلیلۆز کەھەرس ئاسان دەکات و دەتپارێزێ لەقەبزی 
٢. دەوڵەمەندە بەئاسن و خۆراکێکی نمونەییە بۆ کەم خوێنی و کەمی ئاسن 
٣. دەوڵەمەندە بەمەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم کەئەدای مێشک باشتر دەکات  
٤. دەوڵەمەندە بەبیتا کارۆتین و ڤیتامین ئەی کەتۆڕی چاو دەپارێزێت 
٥. دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسان کەدەتپارێزێ لەنەخۆشیەکان و پارێزگاری لەپێست دەکات.
٦. پۆتاسیۆمی تێدایە کەکۆنترۆڵی فشاری خوێن دەکات 
٧. دەوڵەمەندە بەزەیتە بۆندارەکان بۆ پاراستنی تەندروستی پێستی منداڵی ھەستیار 
٨. دەوڵەمەندە بەکالیسیۆم کەگرنگە بۆ گەشەی ئێسکی منداڵ 
٩. دەوڵەمەندە بەڤیتامین بی ١ و بی ٢ کەھاندەری بەھێزکردنی دەمارەکانە. 

قەیسی فرێش یان وشککراو لەدوای تەمەنی ٦ مانگی بدرێتە منداڵ بەسودە بۆ بەھێزکردنی سستمی ھەرس و پاراستنی لەقەبزی. 
دەکرێ وەک شەربەتیش بدرێتە منداڵ بۆ تەمەنی ساڵێک زیاتر. 

4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 8:25PM
33421
بابه‌تی زیاتر