ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ گازۆ بخۆن
SNN: 

گازۆ یەکێکە لەبەناوبانگترین جۆری چەرەس، کەچەندین رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ تەندروستی لە، کەھاوکارە لەدابینکردنی رەگەزە پێویستەکان بۆ لەش، وێبسایتی StyleCraze چەندین سودی خستۆتەروو، بەپێی راپۆرتەکە گازۆ رێژەیەکی زۆری ریشاڵ و زنک و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و دژە ئۆکسانی تێدایە سەرباری ئۆمیگا ٣ و پرۆتین ئەمەش وادەکات کەزۆر بەسوود بێت بۆ تەندروستی لەش. 

١. بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ریشاڵەوە ئەمە دەیکاتە باشترین بۆ ئەو کەسانەی کەگرفتی ھەرسیان ھەیە بۆیە پێویستە بیخۆیت بەبەردەوامی بۆ باشترکردنی تەندروستی گەدە و ریخۆڵە و پاراستن لەتوشبون بەگرفتی ھەرس. 
٢. لەباشترین جۆری خۆراکییە بۆ ژیانی ژنی دووگیان، بەجۆرێک خواردنی وادەکات ئەو رەگەزانەی پێویستە بۆ ژنی دووگیان بەردەستی بکات. 
٣. ئۆمیگا ٣ی تێدایە سەرباری چەند رەگەزێک بۆ چالاککردنی خانەکانی مێشک و چالاککردن و باشترکردنی ژیری. 
٤. رێگرە لەبەرزبونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا و رێژەکە رێک دەخات
٥. رێژەی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ دادەبەزێنێ بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمەوە. 
٦. رێژەی توشبون بەقەبزی کەم دەکاتەوە بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆرەوە لەریشاڵ.

4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 8:34PM
33538
بابه‌تی زیاتر