کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەم ھەڵانە ھاوسەرێتیتان لەمانگەکانی یەکەمدا تێک دەدات
SNN: 

بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی چەندە ھاوسەرەکەت دەناسیت و چەند یەکتریتان خۆش دەوێت بەڵام ھاوسەرێتی و ژیان لەژێر یەک سەقفدا بۆ چەندین ساڵ کاریگەری دەبێ لەسەر پەیوەندیی ھاوسەرێتی دوای شەش مانگی یەکەم لەھاوسەرێتی.
کێشمەکێشی راستەقینە کاتێ دەست پێ دەکات کەقۆناغی مانگی ھەنگوینی تەواو دەبێ و ھاوسەران دەست دەکەنەوە بەژیانی سروشتی خۆیان، کەئەم چەند مانگەی یەکەمی ھاوسەرێتی رۆڵێکی گرنگی ھەیە لەسەر پرۆسەکە، لێرەدا وێبسایتی "تایمز ئۆف ئیندیا" بەم جۆرە خستویەتییە روو: 
١. بێ توانایی لەخۆگونجاندن لەگەڵ شێوازی نوێی ژیان لەدوای ھاوسەرێتی، ئەمەش رەنگە ھەندێ گرفت دروست بکات و ھاوسەران نەتوانن وەک پێویست خۆیانی لەگەڵ بگونجێنن.
٢. نەبوونی ژیری لەبابەتە داراییەکاندا بەتایبەت کەدەچێتە ئەستۆی ھاوسەران پێکەوە و رەنگە گرفت و کێشە و ناکۆکی لەسەر دروست ببێت ئەگەر باش کۆنترۆڵ نەکرێت. 
٣. نەبوونی پەیوەندی باش و ھاوسەنگ لەنێوانی ھەردوولادا، کەئەمەش یەکێکە لەگرنگترین بنەماکانی پەیوەندیی ھاوسەرێتی سەرکەوتوو، بۆیە نەبوونی پەیوەندی ھاوسەنگ لەنێوانی ھاوسەران و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دەبێتە ھۆی تێکدانی پەیوەندیی نێوان ھاوسەران و دەبێتە ھۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکەیان. 
٤. ناھاوسەنگی لەکاروباری ناوماڵدا: نابێ ماندوێتی کاروباری ماڵ تەنیا بخرێتە سەر تاکە کەسێک و پێویستە ژن و پیاو ھاوبەشی بکەن لەبەجێگەیاندنی کاروباری ناوماڵدا. 
٥. باس نەکردنی رابردوو: ھەندێ جار رەنگە رابردووت کاریگەری وێرانکەری ھەبێ لەسەر ژیانی ئێستات، بۆیە پێویستە گفتوگۆی پەیوەندییەکانی پێشووتر بکرێت لەگەڵ ھاوسەرەکەت و دەست بەژیانێکی نوێ بکەیت.

3 مانگ پێشتر - Apr 21 2019 3:52PM
26653
بابه‌تی زیاتر
بەمانەدا بزانە ھاوسەرەکەت دڵسۆزتە ...
ئەو منداڵانەی ئیشی ماڵ دەکەن سەرکەوتووترن ...
بەم جۆرە فشاری کارکردنی ھاوسەرەکەت کەم بکەرەوە ...
بەم جۆرە کەسایەتی بەرامبەرەکەت ئەرێنی دەبێت ...
ئەو ٣ شتەی لەکاردا توشت دەبێ لەھاوسەرەکەتی مەشارەوە ...
سودێکی گرنگی فەیسبوک بۆ مرۆڤ ئاشکرابوو ...
بەم جۆرە منداڵ شەوانە میز بەخۆدا ناکات ...
بەمانەدا بزانە خۆشەویستەکەت بەکارت دەھێنێت...
لەکارەکەت دواکەوتویت ئەمە باشترین بەھانەیە بۆ بەرێوەبەر...
منداڵەکەت باڵای کورتە ئەمە ھۆکارەکەیەتی ...
٥ ھەڵسوکەوتی نەرێنی کەووزەی مرۆڤ دەبات...
٥ بیرۆکەی بەسوود بۆ کات بەسەربردن لەپشوی ھاویندا ...
ئەمانە نابێ بەمنداڵەکەت بڵێیت ...
10 سیفه‌تی به‌رێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو بزانه‌ ...
لەکاتی ناکۆکییەکاندا ئەمانە مەپرسە ...
جیھان رووبەرووی گێچەڵ و توندوتیژی شوێنی کار دەبێتەوە ...
خۆت لەم ٥ ھەڵەیە بەدووربگرە لەکاتی گفتوگۆی خێزانیدا ...
ژنان دەم و چاو و وشەکانیان بیرناچێتەوە ...