کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٤ سودی سەماکردن بۆ مرۆڤ
SNN: 

لەم چەند رۆژەدا جیھان یادی رۆژی جیھانی سەما دەکاتەوە بەوپێیەی بەشێکە لەکەلتوری مرۆیی و بەشێک لەرۆشنبیری جیھانی کەئەدای بەکۆمەڵی لەخۆگرتووە، و گوزارشتێکە لەرۆشنبیری و پێداویستییەکی دەروونی سروشتییە. 
سودەکانی سەماکردن بۆ مرۆڤ: 
١. گوزارشتکردن لەخود: بەشداریکردن لەسەمای میللی گوزارشتە لەخۆشەویستی کەسەکان بۆ کلتور، سەمای ھاورێیان لەھاوسەرێتی ھاورێکەیان گوزارشتە لەخۆشبەختیان، گوزارشتە لەو ھەستەی ئەو کەسە لەو کاتە دەیکات. 
٢. قوڵکردنەوەی ئینتیمایە: سەمای بەکۆمەڵ ھەستی توانەوە لەنێو کۆمەڵێکدا دەردەخات کەبەشێکە لێی، ئەمەش بۆ نمونە سەمای رۆژی نیشتمانی، و سەمای ھاندانی ھەڵبژاردەی وڵاتان. 
٣. باشترکردنی میزاج: ئەمەش بەو پێیەی رێک دەکەوێت لەگەڵ ئاوازی جەستە و زیادبونی دەردانی دۆبامین و سیرۆتۆنین واتای زیادبونی ھەستە ئەرێنییەکان و باشتربونی میزاج، سەما ھۆکارێکی کاریگەرە بۆ رێکخستنی توڕەبونی کەسەکان. بۆیە خوێندنگەیەکی تایبەت بۆ چارەسەر داھاتوە بەجوڵەی سەما Dance Movement Therapy  کەکاریگەری ئەرێنی لەسەر شەپۆلەکانی مێشک و دواخستنی پیربون دەردەخات. 
٤. بەسودە بۆ تەندروستی: چالاکی جەستەیی بەسوودە بۆ تەندروستی لەش بەشێوەیەکی تایبەت و بەسودە تا جوڵەی جەستەیی لەخۆ بگرێت و ھاوشێوەی راھێنانی وەرزشی بێت، توێژەر "ستیلیانی دوکا" و ھاورێکانی دەڵێن سەمایەکی ھێمن کەجوڵەی سەخت و قورسی تێدا نەبێت ئەمەش بەسودە، توێژینەوەیەکی یۆنانی رایگەیاندووە کەبەشداریکردن لەسەمای زوربادا ھاندەری باشترکردنی تەندروستی دەروونیە.

3 مانگ پێشتر - Apr 28 2019 8:19PM
1055
بابه‌تی زیاتر
بەمانەدا بزانە ھاوسەرەکەت دڵسۆزتە ...
ئەو منداڵانەی ئیشی ماڵ دەکەن سەرکەوتووترن ...
بەم جۆرە فشاری کارکردنی ھاوسەرەکەت کەم بکەرەوە ...
بەم جۆرە کەسایەتی بەرامبەرەکەت ئەرێنی دەبێت ...
ئەو ٣ شتەی لەکاردا توشت دەبێ لەھاوسەرەکەتی مەشارەوە ...
سودێکی گرنگی فەیسبوک بۆ مرۆڤ ئاشکرابوو ...
بەم جۆرە منداڵ شەوانە میز بەخۆدا ناکات ...
بەمانەدا بزانە خۆشەویستەکەت بەکارت دەھێنێت...
لەکارەکەت دواکەوتویت ئەمە باشترین بەھانەیە بۆ بەرێوەبەر...
منداڵەکەت باڵای کورتە ئەمە ھۆکارەکەیەتی ...
٥ ھەڵسوکەوتی نەرێنی کەووزەی مرۆڤ دەبات...
٥ بیرۆکەی بەسوود بۆ کات بەسەربردن لەپشوی ھاویندا ...
ئەمانە نابێ بەمنداڵەکەت بڵێیت ...
10 سیفه‌تی به‌رێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو بزانه‌ ...
لەکاتی ناکۆکییەکاندا ئەمانە مەپرسە ...
جیھان رووبەرووی گێچەڵ و توندوتیژی شوێنی کار دەبێتەوە ...
خۆت لەم ٥ ھەڵەیە بەدووربگرە لەکاتی گفتوگۆی خێزانیدا ...
ژنان دەم و چاو و وشەکانیان بیرناچێتەوە ...