ترافیک
بەڤیدیۆ: مروری رۆبۆت پەیدا بوو
SNN: 

پەیمانگەی ئەمریکی SRI نمونەیەکی سەرەتایی ئەو جۆرە رۆبۆتەی ئاشکراکرد کەبە مروری رۆبۆتی ناسراوە و ئەرکەکەشی رێگریکردنە لەروودانی رووداوەکان کاتێ پۆلیسی ھاتوچۆ ئۆتۆمبیلەکان رادەگرێت و لایدەداتە لایەکی شەقامەکە بۆ لێ پرسینەوە.
لەوبارەیەوە "رۆبن پریور" ئەندازیاری توێژینەوەی رۆبۆتەکان لەپەیمانگەکە رایگەیاندووە بەھۆی ئەو رووداوانەی بەسەر پۆلیسی ھاتوچۆ دێت لەم کاتەدا بۆیە کاتیەتی رۆبۆت بنێرین بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخەکە و بەوپێیەی کەس ناتوانێ ئازاری رۆبۆت بدات و رۆبۆتەکەش ئازاری کەس نادات بۆیە کێشە دروست نابێت.


رۆبۆتەکە دەتوانێ پشکنینی مۆڵەتی شۆفێری بکات و غەرامەش بکات و بگرە دەتوانێ شەقامەکە بزمار رێژ بکات بۆ رێگری لەو شۆفێرەی سەرپێچی کردوە لەجێھێشتنی شوێنەکە و راکردن.

3 مانگ پێشتر - May 8 2019 10:56AM
984
بابه‌تی زیاتر