هونه‌ر
٢ زنجیرەی تەلەفزیۆنی نوێ نمایش دەکرێت
SNN: 

کۆمپانیای Starz یەکەمین ترەیلەری ھەردوو زنجیرەی تەلەفزیۆنیی Sweetbitter و Vida ی ئاشکراکرد کەبڕیارە رۆژی ٢٣ ی ئایار نمایش بکرێت.
بەپشت بەستن بەچیرۆکی "ستیڤان دانلەر" رووداوەکانی Sweetbitter باس لەکچێکی گەنج دەکات کەدەچێتە نیویۆرک بۆ گەڕان بەشوێن ژیانێکی باشتردا. 

ھاوکات زنجیرەی Vida باس لەژیانی دوو خوشکی بەرەچەڵەک مەکسیکی دەکات کەدەیانەوێ لەدوای رووداوێکی خێزانی دووبارە پێک بێنەوە.

ھەردوو زنجیرەکە لەپاڵەوانێتی "ئیلا بۆرنیل" و "میشیل پرادا" و "میلیسیا باریرا" و "سیر ئەلزواتوی" و "کارلۆس میراندا" و "چیلسی ریندۆن"یە.

3 مانگ پێشتر - May 9 2019 1:04PM
18490
بابه‌تی زیاتر