هونه‌ر
گۆرانییەکی زەین مالک لەفیلمێکدا دەنگ دەداتەوە
SNN: 

ھونەرمەندی ئینگلیزی "زەین مالک" گۆرانی A Whole New Worldی لەفیلمی Alladdin ئاشکراکرد لەگەڵ "جیفایا وارد" ئەمەش بەر لەچەند رۆژێک لەنمایشکردنی ئەو فیلمە لە ٢٤ی ئایاردا لەسینەماکانی ئەمریکا و ئەوروپادا. 

جێی باسە پێشتر دیزنی رایگەیاندبوو کەدەست دەکات بەسەرلەنوێ بەرھەمھێنانەوەی فیلمی بەناوبانگی "عەلائەدین" لەکۆپییەکی سینەمایی زیندوودا ئەمەش لەدوای ئەو سەرکەوتنەی لەفیلمی ئەنیمەیشنەکەیدا بەدەستی ھێنا لەساڵی ١٩٩٢دا.

ئەو فیلمە "مینا مەسعود"ی ئەکتەری کەنەدی میسری تێیدا رۆڵ دەبینێت و دەنگی کەسایەتی عەلادین بەرجەستە دەکات، و نایۆمی سکوت رۆڵی خۆشەویستەکەی عەلادین و ئەستێرەی جیھانی ویل سمیس رۆڵی کەسایەتی جینی دەبینێت. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - May 12 2019 9:55AM
17116
بابه‌تی زیاتر