ترافیک
فۆرد مۆدیلێکی نوێی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای فۆرد راپتەر بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبیلی نوێی پیک ئەپ Rangerی ئاشکراکرد کەشێوەی ئۆتۆمبیلی مۆدیلەکانی ڕاڵی ھەیە. 
کۆمپانیا ئەمریکییەکە رایگەیاندووە کەعەتەری ئۆتۆمبیلەکە گەورەیە و بەپیتی گەورە لێی نوسراوە Ford و مەکینەیەکی گازی چوار پستۆنی ھەیە کە قەبارەی ٢ لیترە و ھێزی ١٥٧ کیلۆوات بۆ ٢١٣ ئەسپە و گوڕەکەشی ٥٠٠ نیوتن مەترە. 

ئەم ئۆتۆمبیلەکە گێڕی ئۆتۆماتیکی ١٠ خێراییە و لەناوچە سەخت و لێژاییەکاندا بە١٠.٦ چرکە دەتوانێ ١٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت. 
ئۆتۆمبیلەکە کێشی زیاتر لە ٢ تۆنە و دەتوانێ بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەتر ٨.٩ لیتر سەرف بکات لەسوتەمەنی و دەردراوەکانی دوانۆکسیدی کاربۆنی ٢٣٣ گرامە بۆ ھەر کیلۆمەترێک. 
بڕیارە مۆدیلی نوێی Ranger Raptor لەھاویندا بکەوێتە بازاڕەکانەوە.

2 مانگ پێشتر - May 13 2019 8:24PM
965
بابه‌تی زیاتر