ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەگۆرەوی تەڕەوە بنون
SNN: 

خەوتن بەگۆرەوی تەڕەوە ھاندەری باشبونی تەندروستییە.
ئەمەش رەنگە سەیر بێت بەلاتەوە بەڵام توێژینەوەیەکی کەنەدی گەیشتە ئەو دەرەنجامە.
توێژەرانی کلینکی Heartland بۆیان دەرکەوت کەخەوتن لەگەڵ پۆشینی گۆرەوی تەڕدا ھاندەری باشبونی سستمی بەرگری و سنوردارکردنی کاریگەری ئەنفلۆنزایە لەسەر لەش. 
ھۆکارەکەش ئەو سەرمایەیە کەدروست دەبێ و دەبێتە ھۆی گرژبونی مولولەکانی خوێن و ھەست کردنی دواتر بەگەرم بونەوە دەبێتە ھۆی فراوانبونی ئەو مولولانە و ھاندەری لەشە بۆ رزگاربون لەژەھر. 
ئەم جۆرە تەکنیکە دەبێ بۆ گۆرەویی لۆکە پەیڕەو بکرێت. 
قاچ دەخەیتە قاپێک ئاوی شلەتێن و دواتر گۆرەوی لۆکە لەپێ بکە و یەکێکی تری بکە بەسەردا و یەکسەر بخەوە.
توێژینەوەکە رێنمایی دەدات بەراوێژکردن بەپزیشک بەر لەئەنجامدانی بەتایبەت بۆ توشبوانی نەخۆشیەکانی جومگەکان و شەکرە و شێرپەنجە.

3 مانگ پێشتر - May 15 2019 6:27PM
5090
بابه‌تی زیاتر