ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم ھۆکارە توشبوانی کۆلیسترۆڵ سود لەرەمەزان دەبینن
SNN: 

بەرزی کۆلیسترۆڵ لەنەخۆشییە درێژخایەنەکانە کەزۆر کەس بەدەستیەوە دەناڵێنێت لەدەرەنجامی زیادبونی ئاستی چەوری زیانبەخشی لەش و ئەمەش دەبێتە ھۆی توشبونیان بەجەڵتە.
لەوبارەیەوە دکتۆر محمد شربینی مامۆستای نەخۆشییەکانی ھەناوی و جگەر لەکۆلێژی پزیشکی قەسر عەین رایگەیاندووە وازھێنان لەخواردن و خواردنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی رێژی سوتانی چەوری و بەرھەمھێنانی وزەی پێویست و دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ لەلەشدا. 

بۆ ئەوەی توشبوانی کۆلیسترۆڵ سودی تەواو وەربگرن لەبەرۆژووبون لەرەمەزاندا : 
١. ژەمی بەربانگ بە دوو یان سێ جار بخۆ تا سوتاندنی چەوری زیاتر بێت لەلەشدا
٢. ھەوڵ بدە رێژەی پێویست ئاو بخۆیتەوە کە لە ٢ بۆ ٣ لیتر کەمتر نەبێ لەنێوانی بەربانگ بۆ پارشێو 
٣. رۆژانە دوای بەربانگ ٢٠ دەقیقە وەرزش بکە بەشێوەی ھاوسەنگ.

ئەو پزیشکە راشیگەیاندووە کەتوشبوانی کۆلیسترۆڵ ھەندێ جۆری خۆراکی ھەیە کەنابێ بیخۆن: 
خۆراکی چەور و سورەوکراو 
شیرینی بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری شەکر تێدیدا کەلەلەشدا لەشێوەی چەوریدا کەڵەکە دەبێت.

3 مانگ پێشتر - May 15 2019 7:21PM
4521
بابه‌تی زیاتر