ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
با شۆربا لەخوانی بەربانگت ھەبێ
SNN: 

شۆربا لەژەمە سەرەکییەکانی خوانی مانگی رەمەزانە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزا و مادەپێویستەکانی تر بۆ لەش. 
دوای چەندین سەعات لەرۆژووگرتن ھەستێکی خۆشت پێ دەدات و سودی تەندروستیشی ھەیە: 
١. ناھێڵێ سکت بئاوسێ و توشی غازات بیت 
٢. لەش شێدار دەکات بەوپێیەی ئاوی تێدایە
٣. سەرچاوەی ریشاڵە بەجیاوازی شێوازی ئامادەکردنیەوە، کۆئەندامی ھەرس ئامادە دەکات و چالاکی دەکاتەوە 
٤. ھاوکارە لەدابەزاندنی کێشدا و کالۆری کەمە 
٥. ئاسان ئامادە دەکرێ و پێکھاتەکانی لەبەردەستدان 
٦. ئازارەکانت کەم دەکاتەوە و رۆڵی دژە ھەوکردن دەبینێت
٧. پاراستنی ڤیتامین و کانزاکانی نێو سەوزە بەجۆرێک لەکاتی کوڵانیشدا ھێندە زۆری لێ بەفیرۆناچێت و بەخواردنی لەش سودی لێ دەبینێت
٨. شۆربای نیسک و شۆربای مریشک وبرنج و شۆربای سەوزە باشترینن
٩. دەتپارێزێ لەنەخۆشی : شۆربا ئەگەری توشبون بەشێرپەنجە و کوێری و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە کەم دەکاتەوە

3 مانگ پێشتر - May 20 2019 6:38AM
2721
بابه‌تی زیاتر