ژینگه
ژینگه
جۆره‌ مێرووییه‌ك زیان له‌ باخه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌دات
SNN: كۆسار مه‌حمود

نه‌خۆشییه‌ك له‌سنوری باخه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات و لێپرسراوی به‌شی پاراستنی ڕووه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌، زانیاری له‌باره‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ڕێنمایش ده‌داته‌ خاوه‌ن باخه‌كان.

له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند جۆرێك باخ هه‌یه‌ گرنگترینیان باخی(هه‌نار، زه‌یتون، گوێز)له‌ئێستادا گرنگترین جۆری ئافاتی زه‌یتون حه‌شه‌ره‌یه‌كه‌ پێیده‌وترێت(پسیلا)زۆربڵاوه‌ له‌سه‌ر زۆرینه‌ی زه‌یتونه‌كان، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی گوڵ و به‌ره‌كه‌ی، بڕێكی كه‌م له‌ گوڵ و به‌ره‌كه‌ی هه‌ڵده‌پێچێت.

شه‌ریف محمود لێپرسراوی به‌شی پاراستنی ڕووه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌SNNی راگه‌یاند: ئه‌م نه‌خۆشیه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌می باخه‌كان ده‌بێت و پێویسته‌ ده‌رمانی تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت بۆله‌ناوبردنی ئه‌و جۆره‌ مێرووه‌، كه‌ پێیده‌وترێت(پسیلا)ڕه‌نگی سپییه‌ و شێوه‌ی په‌مووی هه‌یه‌.

وتیشی: له‌ئێستادا نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌ له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه‌ و دواتر دوو جۆری تر ئافاتی هه‌نار بڵاوده‌بێته‌وه‌، كاتێك له‌80% بۆ 90%گوڵه‌كانی هه‌ڵیپێچا ده‌بێت ده‌رمانی كرمی به‌ری هه‌نارو په‌پوله‌ی تاجی هه‌نار به‌كاربهێنرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته‌ جوتیاران كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی سه‌ره‌تایی جێبه‌جێ بكه‌ن، باخه‌كانیان له‌پاشماوه‌ی ساڵی ڕابردوو پاك بكه‌نه‌وه‌ و بیسوتێنن، نابێ بمێنێته‌وه‌ بۆ ساڵی نوێ و پێویسته‌ ده‌رمانی كوالێتی باشی به‌كاربهێنرێت بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشیه‌كه‌.

شه‌ریف مه‌حمود ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جوتیاراندا و ڕێنمایی پێده‌ده‌ین، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ باخه‌كانیان و له‌ناوبردنی نه‌خۆشییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی باش به‌ده‌ستبهێنن و كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ نه‌مێنێت.

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - May 20 2019 2:19PM
763
بابه‌تی زیاتر
پەیوەندی گۆشتی مانگا و سۆیا بەئاگرەکەی ئەمازۆنەوە ...
ھەسارەیەکی گەورە دۆزرایەوە ...
کاریگەری نەیزەک بۆ ژیانی سەر زەوی ئاشکرابوو...
زانایان کونێکی رەشی زەبەلاحیان دۆزییەوە ...
کۆنترین ماسی دۆزرایەوە..ھەردوو جەنگی جیھانی بینیوە ...
ھەسارەیەک لەشێوەی ھێلکەدا دۆزرایەوە ...
دیاردەیەکی فەلەکی بیردۆزەیەکی ئەنیشتاین دەسەلمێنێت ...
ناسا ھەسارەیەکی نوێی دۆزییەوە ٣ خۆری ھەیە ...
چارەسەری گرفتی پلاستیک لەداردایە ...
٦ رێگا بۆ پاراستنی ھاوڵاتی و پۆلیسی ھاتوچۆ لەگازی NO٢...
گەورەترین کۆگای ئاوی سازگار لەسەر زەوی دۆزرایەوە...
دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ڕووبه‌رووی‌ جیهان ده‌بێته‌وه‌...
بونەوەرێکی دەگمەن بەرد دەخوات و لم دادەنیشێ ...
گیانلەبەرێکی نوێ دۆزرایەوە ...جیاوازە لەپشیلەی ئاسایی ...
گۆڕانکاری کەشوھەوا ئەم ژەمە خۆراکییە لەناودەبات ...
پێنجەم کۆنترین دار لەجیھاندا دۆزرایەوە ...
گرانترین دارە..کیلۆی بە ١٠٠ ھەزار دۆلار...
ئەم مانگە دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات ...