ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم جۆرە لەجەڵتەی مولولەکانی خوێن خۆت بپارێزە
SNN: 

ھەندێ کەس بەبێ پێشتر ئاگاداربون توشی گرفتی جەڵتەی مولولەکانی خوێن دەبێ لەقاچیدا و ئەمەش توشی گرفتی تەندروستی دەکات.
ئەم جۆرە جەڵتەی مولولە قوڵەکانە کەبە DVTناسراوە و رێگرە لەتێپەربونی خوێن و دەبێتە ھۆی تێکدانی ئەندامەکان.
لەدیارترین نیشانەکانی بونی ئاوساویە لەقاچ و خوار ئەژنۆ و سوربونەوەی شوێنی جەڵتەکە و ھەندێ جار زیان بەروپۆشی ناوەوەی خوێنبەرەکە و سستمی بەرگری ش دەگەیەنێت.
ئەو کەسانەی زۆر لەجێگادا دەمێننەوە، قەڵەوەکان، جگەرەکێش، ئەوانەی زۆر دادەنیشن، توشی جەڵتەی موللولەکان دەبنەوە. 

وێبسایتی Webmd دەڵێ پێویستە بەم جۆرە خۆتی لێ بپارێزیت:
١. وازھێنان لەجگەرەکێشان 
٢. دابەزاندنی کێش 
٣. پۆشینی گۆرەویی توند بۆ رێگری لەجەلتە و ئاوسان 
٤. قاچ بەرزکردنەوە
٥. وەرزشکردن
٦. نەپۆشینی جلوبەرگی تەسک 
٧. لەگەڵ ئەوەشدا ئاو خواردنەوەی زۆر باشترین چارەسەرە.

مانگ پێشتر - May 22 2019 3:27AM
3789
بابه‌تی زیاتر