ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
١٣ سودی خواردنی مۆز لەرەمەزاندا
SNN: 

ھەموکات رۆژووەوان ھەست بەماندوێتی و تەمەڵی و تینوێتی دەکات بۆیە بەشوێن ھەندێ جۆری خۆراکیدا دەگەرێت کەتوشی گرفتی ھەرس و قورسبونی نەکات بەتایبەت میوە تا لەمانگی رەمەزاندا بیخوات. 
مۆز خواردن لەرەمەزاندا چەندین سودی ھەیە: 
١. تینوێتی ناھێڵێت 
٢. مەترسی توشبون بەقورحەی گەدە کەم دەکاتەوە 
٣. ووزە و چالاکی دەداتە لەش  
٤. سەرچاوەیەکی باشی فۆلیک ئەسید و خوێ کانزاییەکانە
٥. سستمی بەرگری لەش بەھێز دەکات چونکە ریشاڵی تێدایە کەپارێزگاری لەبەکتریا بەسودەکان دەکات 
٦. بەرھەمھێنانی خرۆکەی سپی بەرز دەکاتەوە و دەتپارێزێ لەشەکرە 
٧. پارێزگاری لەپێست و کۆئەندامی دەمار دەکات 
٨. فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێ 
٩. ھاوکارە لەدروستبونی ھیمۆگلۆبین دا لەخوێن 
١٠. گورچیلە چالاک دەکات 
١١. چارەسەری ئەسکەرپوت دەکات 
١٢. دژی رۆماتیزم و ھەوکردنی دەمارە 
١٣. دژی قەلەقیی و دڵەراوکێیە

مانگ پێشتر - May 23 2019 2:19PM
2472
بابه‌تی زیاتر