ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ توشبوانی نەخۆشیە درێژخایەنەکان لەگەرمادا
SNN: 

زۆرێک لەتوشبوانی نەخۆشیە درێژخایەنەکان لەبەرزی پلەکانی گەرما و کەشوھەوادا توشی گرفت دەبنەوە لێرەدا وێبسایتی Dailymedical info بەم جۆرە چەند رێنماییەکی بۆ پاراستنی تەندروستیان خستۆتەروو، بەتایبەت تا لەرۆژانی رەمەزان و لەکاتی بەرۆژووبوندا توشی گرفت نەبنەوە بەتایبەت توشبوانی نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و کۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن: 
١. ئەوانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکانیان ھەیە ئەگەر پێَویست نەبێ نابێ بێنە دەرەوە 
٢. نابێ راستەوخۆ تیشکی خۆر لێیان بدات 
٣. گرنگی بدرێت بەپۆشینی جلوبەرگی کراوە لەرووی رەنگەوە تا تیشکی خۆر ھەڵنەمژێ و گێژ نەبن 
٤. گرنگیدان بەخواردنەوەی ئاو و شلەمەنی لەنێوانی بەربانگ تا پارشێو لانیکەم ٣ لیتر بخورێتەوە تا بەیانی بەرگەی ئەو خۆر و گەرمییە زۆرە بگریت
٥. پۆشینی کڵاو بۆ پاراستنی سەر لەتیشکی زیانبەخش 
٦. توشبوانی فشاری خوێن باشترە پارشێو پرتەقاڵێک بخۆن بۆ پاراستنی رێژەکەی لەخوێندا و گرنگیدان بەدەرمان 
٧. توشبوانی شەکرە پێویستە ئەنسۆلین و دەرمان بەرێکی وەربگرن 
٨. توشبوانی نەخۆشیەکانی دڵ نابێ بچنە بەر تیشکی راستەووخۆی خۆر

مانگ پێشتر - May 23 2019 2:28PM
2129
بابه‌تی زیاتر