ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
جگەرەکێشیش نەبیت ئەمانە سیەکانت توشی نەخۆشی دەکەن
SNN: 

زۆرێک کەس نەخۆشی سیەکان و گیرانی درێژخایەن دەبەستنەوە بەجگەرەکێشانەوە و بەیەکێک لەھۆکارە سەرەکییەکانی دەزانن، بەڵام وێبسایتی Health چەند ھۆکارێکی تریشی خستۆتەروو کەئەگەر جگەرەکێشیش نەبیت ھەر گرفت توشی سیەکانت دەبێتەوە.

گرفتی گیرانی درێژخایەنی سیەکان کۆمەڵێک نەخۆشی سیەکان دەگرێتەوە لە: ئاوسانی سیەکان، ھەوکردنی درێژخایەنی قەسەبات .

ھۆکارەکانیش ئەمانەن: 
١. ھۆکاری ژینگەیی: دوکەڵی کارگە و تەختە و تەپوتۆز دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی بۆ نەخۆشی گیرانی درێژخایەنیی سیەکان و ھەڵمژینی گەردیلە زیانبەخشەکان و گازەکان ئەمەش بەرەبەرە دەگاتە تێکدانی شانەی سیەکان
٢. جگەرەکێشانی ناراستەوخۆ: ئەمەش ھۆکارێکی مەترسیە بۆ چەندین نەخۆشی ھەناسەدان و ھەوکردنی جیوب و ھەوکردنی لوت، نزیکەی ٤٠ ھەزار حاڵەتی مردن تەنیا لەئەمریکا بەم ھۆکارەوە ھەیە کەدەبێتە ھۆی گرفت بۆ کۆئەندامی ھەناسەدان. ئەمەش بەھۆی کەسانی تری جگەرەکێشەوە توشت دەبێت. 
٣. نەخۆشی رەبو و ھەوکردنی قەسەبات لەمنداڵی. 
٤. ڤایرۆسی ئەیدز و ھەوکردن و سیل و کەمی بەرگری لەش 
٥. ھۆکاری بۆماوەیی: کەمی پرۆتینی نێو جگەر بۆ ٥% دەبێتە ھۆی زیادبونی گرفتی گیرانی درێژخایەنی سییەکان کەئەمەش بەئەلفا ١ ئەنتیتریپیسن ناسراوە بەھۆکاری بۆ ماوەیی کەم دەبێت 
٦. تەمەن: ئەوانەی تەمەنیان سەروو ٤٠ ساڵییە زیاتر توشی ئەم گرفتی گیرانی درێژخایەنی سییەکان دەبنەوە و لەگەڵ بەساڵاچووندا زیاتر دەبێ و گرفتی شێواوی سییەکان دروست دەکات.

gellerytitle

مانگ پێشتر - May 23 2019 2:46PM
2956
بابه‌تی زیاتر